18/04/2020 302 جار خوێنراوەتەوە

راهێنانێکی بەسود کە یارمەتیت دەدات بە چەند خولەکێک خەوت لێبکەوێت

په‌یام

لە رۆژگاری ئێستادا و بەکاریگەری تەکنەلۆژیا، مرۆڤەکان دووچاری خەوزڕان و ناڕێکی لە کاتەکانی نوستندا بوون، ئەمەش کاریگەری نەرێنی هەیە لەسەر تەندروستی بەگشتیی و دەبێتە هۆکارێک بۆ لاوازبوونی سیستمی بەرگری لەش.

بۆیە پێویستە گرنگی بە خەوی تەندروست بدرێت، کە هەموو رۆژێک هەمان کاتی نووستن و لە خەو هەستانت هەبێت، تا هاوسەنگی و خەوێکی تەندروستت هەبێت.

لێرەدا باس لە تەکنیک، یاخود راهێنانێک دەکەین کە یارمه‌تیت دەدات بە ئاسانی بچیتە خەوێکی قوڵەوە.

ئەویش بە جێبەجێ کردنی ئەم هەنگاوانە:

1. هەڵبدە هەموو ماسولکەکانی روخسارت خاو بکەیتەوە، تەنانەت ماسولکەکانی ناو دەم و مەڵاشووت.

2. ماسولکەکانی دەست و شانەکانت بەتەواوی خاو بکەره‌وە.

3. پاشان ماسولکەکانی قاچەکان و رانەکانت هەمووی بەتەواوی خاو بکەره‌وە.

4. لەرێگەی لوتەوە، هەناسەیەکی قوڵ وەربگرە و سییەکانت پڕبکە لە هەوا.

5. بۆ چەند چرکەیەک هەناسەکە رابگرە.

6. پاشان بە هێواشی هەناسەکە لە رێگەی دەمەوە بدەرەوە.

7. بەتەواوی مێشکت خاوێن بکەرەوە و بیوەستێنە لە بیرکردنەوە، گەر بۆماوەی ١٠ چرکەش بێت.

8. ئەگەر نەتتوانی خاڵی پێشوو جێبەجێ بکەیت، ئەوا بۆ ماوەی چەند چرکەیەک، ئەم رستەیە بڵێرەوە لە زیهنی خۆتدا: "بیر مەکەره‌وە، بیرمەکەره‌وە، بیرمەکەره‌وە". ئه‌وكات ده‌بینیت كه‌ پاش چەند خولەکێکی کەم، بە ئارامی خەوت لێدەکەوێت..

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 2 هەفتە

    دروستبوونی ورگ (كرش) له‌ ڕه‌مه‌زان، هۆكاره‌كانی و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی

  • پێش 2 هەفتە

    ته‌مه‌ر هیندی و چیڕۆكی گه‌یشتنی به‌ ئه‌وڕوپاو چاره‌سه‌رو سووده‌ گرینگه‌كانی

  • پێش 3 هەفتە

    توێكڵی میوه‌كان و سووده‌ گرنگه‌ نه‌زانراوه‌كانیان

  • پێش 3 هەفتە

    مزگه‌وتی سوور، پاش 350 ساڵ له‌ بونیادنانی تائێستاش ئاوه‌دانه‌

  • پێش 4 هەفتە

    سه‌رئێشه‌ی کاتی ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان

  • 25/04/2020

    گرنگترین هه‌ڵه باوه‌کانی خواردن له‌ مانگی ڕه‌مه‌زان

  • 24/04/2020

    ماوەی ڕۆژووگرتن جیهاندا

  • 20/04/2020

    به‌م خۆراكانه‌ چه‌وری له‌شت بسوتێنه‌

سەرەتا