17/04/2020
1514 جار خوێنراوەتەوە
سهگێك ماوەی پێنج ڕۆژە چاوەڕێی خاوەنەكەی دەكات كه لە ژووری چاودێری چڕدا كەوتووە
پهیام
مرۆڤایەتی ئێستا لە قۆناغێكدایە بێ وەفایی تێیدا بووەتە دیاردە، بۆیە ئەگەر لە هەر سوچێكی ئەم دنیایە، لەم نموونەیە هەبێت پێویستی بە چاوخستنەسەرە.
لە شاری (بارتن)ی توركیا كە دەكەوێتە سەر دەریای ڕەش، ئەم سەگە ماوەی پێنج ڕۆژە لەبەردەم ئەو نەخۆشخانەیەدا چاوەڕێی خاوەنەكەی دەكات كە ماوەی پێنج ڕۆژە لەژووری چاودێری چڕدا كەوتووە.
پێنج ڕۆژ لەمەوبەر، كاتێك ئۆتۆمبێلێكی فریاكەوتن، بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستییەوە (ئۆندەر سۆلۆ)، خاوەنی ئەم سەگە بۆ نەخۆشخانە دەگوازنەوە، سەگەكە دوای ئۆتۆمبێلەكە دەكەوێتو لەو كاتەوە، لەبەردەم نەخۆشخانەكە چاوەڕێی خاوەنەكەی دەكات.
ئەم سەگە لە (زنجیرەی ئاڵتوونیی) میللییە، وەك ئەم كارمەندەی نەخۆشخانەكە دەڵێ: ئێمە لەبەر ئەوەی ناوی نازانین ناومان لێ ناوە (ئازا) و بە ئاستی وەفاداری بۆ خاوەنەكەی زۆر سەرسامین كە بەجۆرێكە ئامادە نییە بۆ چركەساتێكیش بەردەم نەخۆشخانەكە جێ بهێڵێت.
كارمەندانی نەخۆشخانەكە ڕۆژانە خواردنو خواردنەوە بەو سەگە دەدەن كە نازانرێ تا كەی ئەوە جێگەیەتی، چونكە بەدڵ چاوەڕێی دەرچوونی خاوەنەكەی لە نەخۆشخانە دەكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە