13/04/2020
2912 جار خوێنراوەتەوە
مناڵه‌كه‌ت باڵای كورته؟ ئه‌م 10 خۆراكه‌ی پێبده باڵاكه‌ی درێژ ده‌بێت!
هه‌ندێ له‌منداڵه‌كان تووشی كورته باڵایی ده‌بن، دایكه‌كانیش له پێگه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌میشه به دوای زانینی هۆكاره‌كان و ڕێگای یارمه‌تی دانی منداڵه‌كانیان ده‌گه‌ڕێن، هه‌روه‌ها ده‌یگوازنه‌وه بۆ پزیشكان بۆ یارمه‌تی دانیان، هه‌رچه‌نده كه درێژی له‌ش وابه‌سته‌ی بۆهێڵه‌كانه، به‌ڵام ڕه‌گه‌زه‌كانی خۆراك كاریگه‌ری زۆریان هه‌یه له‌سه‌ر گه‌شه و پێشكه‌وتن و هێزی ئێسك و جومگه‌كان، به‌م شێوه‌یه یارمه‌تی ڕێكخستنی درێژی ده‌دات به‌شێوه‌ی گونجاو.
خۆراكه‌كان یارمه‌تی درێژی باڵا ده‌ده‌ن:
له‌م چه‌ند دێره‌ی خواره‌وه هه‌ندێ خۆراكتان نیشان ئه‌ده‌ین كه یارمه‌تی زیادكردنی (درێژی باڵا و گه‌شه‌ی سروشتی و خۆراك پێدان) له منداڵ ئه‌ده‌ن ، هه‌روه‌ك له پێگه‌ی Health line هاتووه.
1. فاسۆلیای سپی:
فاسۆلیای سپی پێكهاتووه له زۆربه‌ی ڕه‌گه‌زه خۆراكییه‌كان، به‌تایبه‌ت پڕۆتین كه تێكڕای درێژبوون زیاد ده‌كات هه‌روه‌ك ناسراوه به هۆكاری گه‌شه هاوشێوه‌ی ئه‌نسۆلینی 1، كه به هۆڕمۆنێكی گرنگ دائه‌نرێت بۆ پاڵپشتی كردن له گه‌شه‌ی منداڵ، هاوڕێك له‌گه‌ڵ ئاسن و ڤیتامین B.
2. گۆشتی مریشك:
گۆشتی مریشك به سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند له پڕۆتین و ڤیتامین B12 دائه‌نرێت، به‌هۆی بوونی ترشه ئه‌مینی تورین كه هانی دروستكردن و گه‌شه‌ی ئێسك، هه‌روه‌ها ڤیتامین B6 و ئه‌وانی تر ئه‌دات.
3. بادام (باوی):
بادام یه‌كێكه له چه‌ره‌زه گرنگه‌كان، به یه‌كێك له‌و چه‌ره‌زاتانه دائه‌نرێت كه پڕه له ڤیتامینه‌كان و كانزاكان كه له‌ش پێویستی پێیه‌تی بۆ زیادكردنی درێژی و گه‌شه به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست، له ناویشیدا هه‌ریه‌كه له چه‌وری ته‌ندروست و ڕیشاڵه‌كان و كانزاكانی مه‌نگه‌نیز و مه‌گنسیۆم و ڤیتامینE هه‌یه.
4. سه‌وزه گه‌ڵاییه‌كان:
سه‌وزه گه‌ڵاییه‌كان وه‌ك سپێناخ، كاهوو، كه‌له‌م و ئه‌وانی تر، كه پێكهاتوون له بڕێكی زۆر له ڕه‌گه‌زه‌كانی خۆراك، له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه ڤیتامین K كه ده‌بێته هۆی زیادكردنی چڕی ئێسك و پاڵپشتی گه‌شه و زیادكردنی درێژییه‌كه‌ی ئه‌كات به‌شێوه‌ی ته‌ندروست، هاوڕێك له‌گه‌ڵ ڤیتامین C و كالسیۆم و ئاسن و مه‌گنسیۆم و پۆتاسیۆم.
5. ماست:
ماست پێكهاتووه له پڕۆتین، كه یارمه‌تی كرداری گه‌شه‌ی منداڵ ئه‌دات، هه‌روه‌ها كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر باشكردنی كۆئه‌ندامی به‌رگری و كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت بۆ تووشبوون به‌هه‌وكردن كه هۆكاره بۆ نه‌خۆشییه ترسناكه‌كان.
6. په‌تاته‌ی شیرین:
په‌تاته‌ی شیرین كاریگه‌ری هه‌یه له هاندانی درێژبوون له منداڵانی بچووك، كه پێكهاتووه ڤیتامین A كه ده‌بێته هۆی باشكردنی ته‌ندروستی ئێسك، جگه له‌وه‌ش بوونی ڕیشاڵه‌كانی كه یارمه‌تی له‌ش ئه‌دات بۆ مژینی ڤیتامینه‌كان و كانزا جیاوازه‌كان.
7. هێلكه:
هێلكه جیاده‌كرێته‌وه به بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر زۆر له پڕۆتین، كه به‌شداری ده‌كات له گه‌شه‌ی ئێسك، وه ڤیتامین Dی تێدایه كه ده‌رفه‌تی مژینی كالسیۆم له له‌ش زیادئه‌كات، هه‌روه‌ها گه‌شه‌كردنی ماسولكه‌كان و جومگه‌كان و ئێسكیش به‌شێوه‌ی ته‌ندروست.
8. تو و شلێك:
توو به هه‌موو جۆره‌كانی و شاتوو (شلێك) پێكهاتوون له ڕێژه‌یه‌كی به‌رز له ڤیتامین C كه هانی گه‌شه‌ی خانه‌كان و چاككردنه‌وه‌ی خانه له‌ناوچووه‌كان و زیادكردنی كۆلاجین ئه‌دات، كه كارده‌كه‌ن بۆ زیادكردنی چڕی ئێسك و باشكردنی ته‌ندروستیه‌كه‌ی.
9. شیر:
شیر پێكهاتووه له كالسیۆم و فۆسفۆڕ و مه‌گنسیۆم، هه‌روه‌ها به سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده به پڕۆتین داده‌نرێت، له یه‌ك كوپ شیردا بڕی 8گم پڕۆتین هه‌یه، پسپۆڕان ئامۆژگاری ده‌كه‌ن كه شیری مانگا یارمه‌تی گه‌شه‌ی منداڵ و دروستكردنی ماسولكه‌كان ئه‌دات.
10. ماسی سه‌له‌مون:
ماسی سه‌له‌مون له ماسییه چه‌ورییه‌كانه كه ده‌وڵه‌مه‌نده به ترشی ئۆمیگا 3، كه كاریگه‌ری گرنگی هه‌یه له پاراستنی ته‌ندروستی ئێسك، پاڵپشتی پێشكه‌وتن و گه‌شه‌ی منداڵ به شیوه‌ی ته‌ندروست، سه‌ره‌ڕای بوونی پڕۆتین و پۆتاسیۆم و ڤپیتامینB له پێكهاته‌یدا.
سه‌رچاوه: پێگه‌ی (رائج)
وه‌رگێڕانی: م. ئاواره محه‌ممه‌د ئه‌مین كه‌وه‌رتی
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە