07/04/2020 562 جار خوێنراوەتەوە

مامۆستا عه‌لی باپیر سیمینارێكی به‌ ڕێگه‌ی ئۆنلاین سازكرد

په‌یام

به‌مه‌به‌ستی ئامۆژگاری و ڕێنمایی و ئاگاداركردنه‌وه‌ی به‌رپرس و كادیرانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ ڕووداو و پێشهاته‌كان، ناوه‌ندی ڕاهێنان و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی سیمینارێكی به‌ شێوه‌ی ئۆنلاین بۆ مامۆستا عه‌لی باپیر ڕێكخست.

له‌و سیمیناره‌دا ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی جه‌ختی كرده‌وه‌، له‌م دۆخه‌ ته‌ندروستییه‌ ناجێگیره‌دا كه‌ كوردستان و ناوچه‌كه‌ و جیهانی پێدا تێده‌په‌ڕێت، خۆپارێزی و پابه‌ندبوون به‌ رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كانه‌وه‌ ئه‌ركی شه‌رعیی سه‌رشانی هه‌ر تاكێكه‌، هۆكاریشه‌ بۆ پاراستنی هه‌مووان و كه‌سانی ده‌وروبه‌ر له‌ مه‌ترسیی په‌تای كۆرۆنا.

مامۆستا عه‌لی باپیر جه‌ختی له‌ زه‌رووره‌تی به‌رده‌وامیدان به‌ ئه‌ركی خێرخوازی به‌ تایبه‌ت له‌م دۆخه‌ سه‌خته‌دا كرده‌وه‌ و، ده‌ستخۆشیی له‌ ستاف و كارمه‌ندانی ده‌زگای خێرخوازیی به‌خشین كرد.

هه‌روه‌ك ستایشی كاری سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، به‌تایبه‌ت تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ كرد، كه‌ له‌م هه‌لومه‌رجه‌ هه‌ستیاره‌دا كار بۆ تێپه‌ڕاندنی دۆخه‌كه‌ و سووككردنی فشاره‌ هه‌مه‌جۆره‌كانی سه‌رشانی هاولێتیان ده‌كه‌ن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    مەڵبەندی دوانزەی شارەزووری كۆمەڵی ئیسلامی گەشتێكی بۆ سەرجەم ئەنجومەنەكانی سنوری مەڵبەند ڕێكخست

  • پێش 2 هەفتە

    ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌، به‌بۆنه‌ی‌ هاتنی‌ جه‌ژنی‌ قوربانی‌ پیرۆزه‌وه‌ پیرۆزبایی‌ له‌ هه‌موو موسڵمانان ده‌كات

  • پێش 2 هەفتە

    هه‌ڵوێستی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌باره‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سۆران عومه‌ره‌وه‌

  • پێش 3 هەفتە

    كۆمه‌ڵ هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر دوو پرس به‌ نوێنه‌رایه‌تى په‌یه‌ده ‌له‌ سلێمانی گه‌یاند

  • پێش 3 هەفتە

    سۆران عومه‌ر: سەرۆکی پەرلەمان بە ڕێککەوتن منی تەسلیمی پارتی کرد، ئێستاش پەرلەمانی تەسلیم کردن

  • پێش 3 هەفتە

    كۆمه‌ڵی ئیسلامی داوای كردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كان ده‌كات

  • پێش 3 هەفتە

    به‌مه‌به‌ستی دڵنه‌وایی ‌و هاوخه‌میی ده‌ربڕین، مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا مه‌لا جه‌میل عه‌لی كرد

  • پێش 4 هەفتە

    مامۆستا عه‌لی باپیر پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا مه‌لا جه‌میل ده‌كات

سەرەتا