07/04/2020
381 جار خوێنراوەتەوە
نه‌سر و سائیروون پشتیوانی زورفی ناكه‌ن
په‌یام
هاوپه‌یمانی نه‌سر و هاوپه‌یمانی سائیرون چیتر
پشتیوانی له عه‌دنان زورفی ناكه‌ن و رایانگه‌یاندووه پشتیوانی له مسته‌فا كازمی
ده‌كه‌ن.
به‌پێی میدیا عێراقییه‌كان هه‌ریه‌ك له حه‌یده‌ر
عه‌بادی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سر و نه‌سار روبه‌یعی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سیاسی له
هاوپه‌یمانی سائیرون، به به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارییان راگه‌یاندووه، چیتر پاڵپشتی
له عه‌دنان زورفی بۆ سه‌رۆكایه‌تی كابینه‌ی داهاتوو ناكه‌ن و پشتگیری راسپاردنی
مسته‌فا كازمی ده‌كه‌ن.
ئه‌مه له كاتێكدایه پێشتریش ژماره‌یه‌ك لایه‌نی
دیكه‌ی شیعه‌كان به فه‌رمی دژایه‌تی خۆیان بۆ زورفی راگه‌یاندووه.
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری عێراقه
و ئێستا له‌لایه‌ن به‌شێك له كوتله سیاسییه‌كانی شیعه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت
پشتیوانی لێده‌كرێت.
زورفیش ره‌تیكردوه‌ته‌وه پاشه‌كشه بكات و رایگه‌یاندووه،
چاوه‌ڕێی واده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجووومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە