07/04/2020
703 جار خوێنراوەتەوە
ناوه‌ندی زانایان و بانگه‌وازی كۆمه‌ڵی ئیسلامی پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌كه‌ی مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵای هه‌رته‌لی كرد
په‌یام
ناوه‌ندی زانایان
و بانگه‌وازی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵای هه‌رته‌لی،
پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی مامۆستای كۆچكردوو كرد.
له پرسه‌نامه‌كه‌دا
هاتووه "پاش ڕازیبوونمان به قه‌ده‌ری خوای كاربه‌جێ، به داخه‌وه هه‌واڵی
كۆچی دوایی زانا و شه‌رعزانی دیاری كوردستان مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵلێ هه‌رته‌لیمان
پێ گه‌یشت، كه دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی، مالێوایی له خانه‌واده و
مامۆستایان و حوجره و فه‌قێكانی كرد".
ناوه‌ندی زانایان
و بانگه‌وازی كۆمه‌ڵی ئیسلامی تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه "مامۆستا مه‌لا
عه‌بدوڵلێ تا كۆتا ساته‌كانی ژیانی له خزمه‌ت دین و ژینی گه‌له‌كه‌یدا بوو، چ به
وتار و چ به وانه و نووسینه به‌پێزه‌كانی كه هه‌موو مامۆستایانی كوردستان قه‌رزداری
ئه‌و به هۆی ئه‌و خزمه‌ته‌ی به فیقهی كردووه".
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا
ناوه‌ندی زانایان و بانگه‌وازی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ڵێت "له ناخی دڵه‌وه
پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی مامۆستای به‌ڕێز و سه‌رجه‌م مامۆستایانی مێزه‌رسپی
ده‌كه‌ین و، پێمان وایه له‌ده‌ستدانی مامۆستا كه‌لێنێكی گه‌وره‌یه و به ئاسانی
پڕ نابێته‌وه".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە