07/04/2020 377 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی حەجی سعودیە خەرجی ڤیزەی عومرەکارانی کوردستانی گەراندەوە

په‌یام

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایده‌گه‌ینێت، وەزارەتی حەجی سعودیە خەرجی ڤیزەی عومرەکارانی کوردستانی گەراندەوە، ده‌شڵێت، ئەو ھاوڵاتیانەی گەشتی عومرە یان ئەنجام نەدابوو، دەتوانن سەردانی کۆمپانیاکانیان بکەن و  پارەکانیان وەربگرنەوە.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌و قافی هه‌رێمدا هاتووه‌،دوای ئەوەی بەبریاری  عەرەبستانی سعودیە گەشتی عومرە بۆ ھەموو جیھان بەھۆی کۆرۆنا وەستێنرا، نزیکەی ١٧٠٠ ھاوڵاتی کوردستان لەڕێگەی کۆمپانیاکانی تایبەت بە عومرە ڤیزەی گەشتی عومرەیان وەرگرتبوو، لە بریارێکدا ووڵاتی عەرەبستان سعودیە پارەی ھەموو ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستانیان گێرایەوە سەر ھەژماری کۆمپانیاکان کەبۆ ھەر عومرەکارێک بری ٢١٠$ دۆلاری ئەمەریکی بوو".

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف رونیشی كردووه‌ته‌وه‌،"لەئێستادا ئەو ھاوڵاتیانەی بەنیازی گەشتی عومرە بوون پارەیان دابووە کۆمپانیاکان بەڵام گەشتەکەیان ئەنجام نەدابوو، دەتوانن سەردانی کۆمپانیاکانیان بکەن و  پارەکانیان وەربگرنەوە."

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    قائیمقامیه‌تی سلێمانی: شه‌ش پاڵاوگه‌ی نایاساییمان‌ داخستووه‌

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌مڕۆوە تاكو سێشەممەی داهاتوو دەوامی قوتابخانەكان ڕادەگیردرێت

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    مامۆستا عه‌لی باپیر: ئێمه‌ ڕاستگۆین و ته‌نها له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا ده‌بین كه‌ ڕاستن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هەولێر.. ئامادەکاری بۆ ئاهەنگی سەرخستنى لیستی ٢٨٥ی کۆمەڵی دادگەری ده‌كرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەم هەفتەیەش ئەنجوومەنی وەزیرانی ماوەبەسەرچووی هەرێم كۆ نابێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانی.. مامۆستا عەبدوڵڵای هەنجیرەكە كۆچی دوایی كرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمسیۆن: ئەو کەسانەى كارتی دەنگدانیان وەرنەگرتۆتەوە چەند ڕۆژێكیان لەبەردەمدا ماوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆى بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانەوە شەش ڕۆژ لە ناوەندەکانى خوێندن لە هەرێم پشوو دەبێت

سەرەتا