07/04/2020
315 جار خوێنراوەتەوە
له‌باره‌ی قه‌ره‌باڵغی به‌رده‌م بانكی هه‌ڵه‌بجه، پارێزگاری شاره‌كه رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه
په‌یام
ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە، روونکردنەوەیەکی
لەبارەی قەرەباڵغی ئه‌مڕۆی بەردەوام بانكی هەڵەبجە بڵاوکردەوه.
لە روونکردنەوەکەی پارێزگاری هه‌ڵه‌بده‌دا
هاتته‌وه،"بەداخەوە ئەمڕۆ لە کاتی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان، کەمترین
پابەند بوون بەدیکرا، بۆیە بۆ پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان ناچاربووین، هێزی
ئاسایش و پۆلیس زیاد بکەین".
پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه
له رۆژانی داهاتوو رێوشوێنی تایبه‌ت ده‌گرنه‌به‌ر و ده‌ڵێت،"سبەی چوارشەممە،
رێکاری تایبەت لەبەردەم بانکەکانی هەڵەبجە دەگیرێتە بەر".
ئەمڕۆ سێشەممە7-4-2020 لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان،
چەند وێنەیەکی بەردەم بانکەکانی هەڵەبجە بڵاوکرانەوە کە تیایاندا دەردەکەوت، خەڵکێکی
زۆر بەبێ پابەندبوون بە رێنماییەکان له‌كاتی سه‌ره‌گرتن بۆ وه‌رگرتنی مووچه‌ی خانه‌نشینی
کۆبووبوونەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە