07/04/2020
488 جار خوێنراوەتەوە
هه‌ولێر.. پاش 24 كاتژمێر له ئازادكردنی؛ رۆژنامه‌نووس هێمن مامه‌ند ده‌ستگیركرایه‌وه
په‌یام
پاش رۆژێك له ئازادكردنی له زیندانه‌كانی هه‌ولێر، رۆژنامه‌نووس هێمن مامه‌ند له‌لایه‌ن هێزێكی نه‌ناسراوه‌وه له هه‌ولێر له نیوه‌شه‌ودا ده‌ستگیركرایه‌وه.
نیاز عه‌بدوڵا، هاورێی رۆژنامه‌نووس هێمن مامه‌ند رایگه‌یاندووه، هێزێكی نه‌ناسراو له‌نیوه شه‌ودا هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی رۆژنامه‌نووس هێمن مامه‌ندو بردوویانه، هه‌روه‌ها ووتیشی، تا ئێستا نازانین ئه‌و هێزه كێ بووه‌و هێمن مامه‌ند ـیان بۆ كوێ بردووه‌و ناشزانین له‌سه‌ر چی ده‌ستگیركراوه.
نیاز عه‌بدوڵا له‌باره‌ی چۆنێتی ده‌ستگیركردنی هێمن مامه‌ند له‌زاری دایە سەعدییە دایكی هێمن مامەند ـوه ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێت"لە دەرگایان دا و كردمەوە،وتیان كوا هێمن؟ ترسام شتێكی لێ بكەن بۆیە وتم لە ماڵەوە نییە. یەكێكیان وتی لە ماڵەوەیە، ١٠ بۆ ١٥ كەس بوون لەگەڵ چەندین سەیارەی نەژدە لە بەردەگا وەستابوون، هەڵیانكوتایە ماڵەوە و تا سەربان رۆیشتن و هێنایانە حەوشە، یەكێكیان كە زابت بوو وتی با جلەكانی بگۆڕێت. ئەوانەی هاتن هەموویان چەكدار بوون، نەیان وت بۆچی دەستگیری دەكەن و بۆ كوێی دەبەن بەم شەوە."
رۆژنامه‌نووس، نیاز عه‌بدوڵا ده‌شبڵێت، دەستگیركردنەوەی هێمن مامەند لە كاتژمێر ١ی ئەم شەو و هەڵكوتانە سەر ماڵیان و بردنی بە بەرچاوی دایكی، كە هێشتا شۆكی شێوەی دەستگیركردنی ١٤ رۆژ لەمەوبەری كوڕەكەی بەری نەداوە، شەرمەزارییەكی گەورەیە بۆ دەسەڵات و دەزگا ئەمنییەكان و ئەو لایەنانەی وا بە ئاسانی فەرمانی دەستگیركردن لەبەرامبەر رەخنە دەردەكەن و ئامادەنین پێڕاگەیاندنی ئامادەبوون بۆ بەردەم دادگا بگەیەنن بە سكاڵا لەسەر تۆماركراو و راستەوخۆ فەرمانی دەستگیركردن دەردەكەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە