07/04/2020 435 جار خوێنراوەتەوە

تەندروستی ھەولێر: تا ئـێستا 138 كه‌س تووشی کۆرۆنا بوون


په‌یام

بەڕێوبەری گشتی تەندروستی ھەولێر ڕاگەیاند 138تا ئـێستا تووشی کۆرۆنا بوونە لە ھەولێر 20 لەوانە چاک بوونەتەوەو، لە ماوە سێ ڕۆژدا لە  ھەولێر نزیک  66حاڵەت ڕاگەیاندراوە.

د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستی ھەولێر رایدەگەیەنێت، ھۆكاری ھەڵكشانی ژمارەی تووشبووان بە كۆرۆنا لە ھەولێر دانانی دوو پرسە بووە، ئێستا ژمارەی تووشبووان لە ھەولێر گەیشتووەتە 138 كەس و لەنێویاندا 20 كەس چاكبوونەتەوە.

د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستی ھەولێر لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "لەو چەند رۆژەی رابردوو ژمارەی تووشبووان لە ھەولێر زیادیكرد، ئەوەش بەھۆی دانانی دوو پرسە لە گەڕەكێكی ھەولێر كە چەند كەسێك تووشی كۆرۆنا بوون، كۆی گشتی تووشبووان لە ھەولێر بوو بە 138 كەس لەنێویاندا 20 كەس بە تەواوی چاكبوونەتەوە و رەوانەی ماڵەوە كرانەوە و ئێستا 118 نەخۆش لەناو نەخۆشخانەكانی ھەولێر ماون".

ئەوەشی خستەڕوو: "تائێستا ھیچ لە نەخۆشەكانی ھەولێر پێویستیان بە ئامێری ھەناسەی دەستكرد و چاودێری چڕ نەبووە و باری تەندروستی ھەموویان جێگیرە".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 خولەک پێش ئێستا

    بوومەلەرزەزانیی هەرێم: تۆڕەکانمان وردترین سەرچاوەن بۆ دیاریكردنی گووڕ و شوێنی بوومەلەرزەكان

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێرشێكی درۆنی لە ئاسمانی هەولێر بەبێ زیانی گیانی تێكشكێنرا

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    سامانە سروشتییەكان دەستبەردارى بەنزینی 450 دیناری بووە و بڕیاریداوە بكرێته‌ 750 دینار

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کاروانى (خۆڕاگرى) گەیشتووەتە سنوورى تورکیا - عێراق و ڕێگەى لێ گیراوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    کۆڕەک تیلیکۆم داوا لە سەرۆکوەزیران دەکات مافیان بۆ بگەڕێنێتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    مەسرور بارزانی: هەرێمی کوردستان نابێتە بەشێک لە هیچ ململانێیەکی ناوچەیی

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    عومه‌ر گوڵپی: ده‌سه‌ڵاتداران بازاڕی پاڵاوگه‌كانیان زیاتر مه‌به‌سته‌ تا داواكاری خه‌ڵك

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ڕادەستنەکردنى 50 هەزار بەرمیل نەوتەکە، هاووڵاتیانی هەرێمی نائومێد كردووە

سەرەتا