06/04/2020
1731 جار خوێنراوەتەوە
ئایا ده‌زانی، له‌مێژودا چه‌ند جار مه‌ككه داخراوه؟
په‌یام
بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنای بكوژ بووه‌هۆی داخستنی هه‌ر دوو مزگه‌وتی گه‌وره له مه‌كه و مه‌دینه، كه ئه‌مه‌ش بڕیارێكی خه‌مناك و به‌ئازار بوو بۆ موسڵمانان له ته‌واوی جیهان.
حه‌ج له‌م ساڵه‌دا كرا به‌شێوه‌یه‌كی دیاریكراو، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م جار نیه. به گه‌ڕانه‌وه بۆ مێژوو چه‌ندین جار حه‌ج داخراوه و حه‌جكردن ڕه‌تكراوه‌ته‌وه كه نزیك ئه‌بێته‌وه له 40 جار له‌ماوه‌ی ئه‌و 1400 ساڵه‌ی ڕابردوو، كه تیایدا حه‌جكردن ڕه‌تكراوه‌ته‌وه یان ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌خه‌ڵك پێیهه‌ڵساون. ئه‌مه كورته‌یه‌كه له مێژوو؛
1. ساڵی 865 زایینی.
له‌م ساڵه‌دا سه‌ركرده ئیسماعیل كوڕی یوسف (ناسراو به صافق) كه هه‌ڵگه‌ڕاوه له دژی خه‌لافه‌تی عه‌باسی و ژماره‌یه‌كی زۆر له حاجییه‌كانی كوشت كه له كێوی عه‌ڕه‌فات كۆبووبونه‌وه بۆ به‌جێگه‌یاندنی فه‌ریزه‌كانی حه‌ج، به‌م شێوه‌یه نه‌یانتوانی له‌م ساڵه‌دا حه‌جه‌كه‌یان ته‌واو بكه‌ن.
2. له ساڵانی 930 – 940 زایینی.
له ساڵی 930ی زایینی، حه‌جكردن ڕه‌تكرایه‌وه بۆماوه‌ی 10 ساڵ، ئه‌مه‌ش له ژێر بڕیاری ده‌زگای مه‌لیك عبدالعزیز بۆ توێژینه‌وه و پارێزراوه‌كان. ڕێگرییه‌كی توندكرا له شاری مه‌كه‌ی پیرۆز واش بڵاوكرایه‌وه كه حه‌ج یه‌كێكه له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئیلحادییه‌كان، له ساڵی 930ی زایینی ئه‌بو تاهیری مه‌كه له‌كاتی وه‌رزی حه‌جكردن هێرشی كرده سه‌ر حاجییه‌كان و 30 هه‌زاری كوشت و ئه‌مه‌شی په‌یوه‌ست كرد به ئایه‌تی قوڕئانی پیرۆزه‌وه، دوای كوشتنی حاجیه‌كان و لاشه‌كانی خسته ناو بیری زمزم، هه‌روه‌ها قه‌ڕامتییه‌كان به‌رده ڕه‌شه‌كه‌شیان دزی.
3. ساڵی 968ی زایینی.
له‌م ساڵه‌دا حه‌ج ڕاگیرا دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵیك له حاجیه‌كان له‌شاری مه‌كه تووشی نه‌خۆشی بوون.
4. ساڵی 1000ی زایینی:
له‌م ساڵه‌دا ئاژانسه‌كانی گه‌شت كرێی حه‌جكردنیان زۆر به‌رزركرده‌وه، به‌مه‌ش ئاره‌زوومه‌ندانی حه‌ج له وڵاتی میسڕ نه‌یانتوانی فه‌ڕیزه‌ی حه‌ج جێبه‌جێ بكه‌ن.
5. ساڵی 1029ی زایینی:
له‌م ساڵه‌دا هیچ له حاجییه‌كان له ڕۆژهه‌ڵات یان میسر نه‌هاتن بۆ حه‌جكردن.
6. ساڵی 1030ی زایینی:
له‌م ساڵه‌دا به‌شێكی حه‌ج داخرا به‌مه‌ش نه‌توانرا بگه‌نه حه‌ج جگه له ژماره‌یه‌كی كه‌م له حاجییه‌كانی عیراق كه‌توانیان بگه‌نه مه‌كه بۆ به‌جێگه‌یاندنی فه‌ڕیزه‌ی حه‌ج.
7. ساڵی 1039ی زایینی:
له‌م ساڵه‌دا، عێراقییه‌كان و میسڕییه‌كان و ئه‌وانه‌ی ناوچه‌ی ناوه‌ڕاستی ئاسیا و عه‌ڕه‌به موسڵمانه‌كانی باكوور نه‌یانتوانی فه‌ڕیزه‌ی حه‌ج جێبه‌جێ بكه‌ن به‌هۆی ترس و نه‌بوونی پارێزراوی.
8. له‌ساڵی 1099ی زایینی:
له‌م ساڵه‌دا، به‌هۆی بوونی كێشمه‌كێش له جیهانی ئیسلامی به‌مه‌ش حاجییه‌كان نه‌یانتوانی بگه‌نه مه‌كه و فه‌ڕیزه‌ی حه‌ج جیبه‌جێ بكه‌ن.
9. ساڵی 1168ی زایینی:
له‌م ساڵه‌دا میسڕییه‌كان نه‌یانتوانی بگه‌نه حه‌ج به‌هۆی هه‌وڵدانی سه‌ركرده‌یه‌كی كورد (سه‌لاحه‌ددینی ئه‌یوبی) بۆ فراوانكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كه له وڵاته‌كه‌ی.
10. ساڵانی 1256 – 1260ی زایینی:
هیچ كه‌سێك له ده‌ره‌وه‌ی حجاز نه‌یتوانی فه‌ڕیزه‌ی حه‌ج جێبه‌جێ بكات به‌هۆی بوونی دڵه‌ڕاوكێ و كیشمه‌كیش له‌و ناوچه‌یه.
11. ساڵی 1814ی زایینی:
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی تاعون له ناوچه‌كه، كه بووه هۆی مردنی نزیكه‌ی 8000 كه‌س، بۆیه له‌م ساڵه‌دا حه‌ج داخرا.
12. ساڵی 1831ی زایینی:
له‌م ساڵه‌دا، نه‌خۆشیه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی فراوان له هیند بڵاوبۆوه، ڕێژه‌ی سێ له‌سه‌ر چواری حاجییه‌كان مردن، به‌م هۆیه‌ش حه‌ج داخرا.
13. ساڵی 1837ی زایینی:
له‌م ساڵه‌دا،په‌تای نه‌خۆشی بڵاوبۆوه و له ڕۆژێكدا سه‌دان حاجی مردن، به‌م هۆیه‌ش حه‌ج داخرا.
14. ساڵی 1858ی زایینی:
له‌م ساڵه‌دا، له مه‌كه په‌تای نه‌خۆشی له‌ناو حاجیانی میسڕ بڵاوبۆوه.
15. ساڵی 1864ی زایینی:
له‌م ساڵه‌دا، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی سه‌دان هه‌زار له حاجییه‌كان مردن.
16. ساڵی 1871ی زایینی:
له‌م ساڵه‌دا، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تایه‌كی مه‌ترسیدار له مه‌كه، جیاكردنه‌وه‌ی ته‌ندروستی دامه‌زرێنرا له نێوان مه‌كه و مه‌دینه، به‌مه‌ش كۆمه‌ڵێك له دكتۆره‌كانی میسڕ ئاماده‌ییان ده‌ربڕی بۆ هاوكاری.
17. ساڵی 1892ی زایینی:
له‌م ساڵه‌دا، په‌تای نه‌خۆشی كۆلێرا بڵاوبۆوه و بووه‌هۆی مردنی ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك، به‌م هۆیه‌ش حه‌ج داخرا.
18. ساڵی 1895ی زایینی:
له‌م ساڵه‌دا، هه‌ردوو نه‌خۆشی تیفۆ و سكچوون بڵاوبۆوه، كه له مه‌دینه سه‌ری هه‌ڵدا.
سه‌رچاوه: سایتی رائج
وه‌رگێڕانی: م. ئاواره محمدامین كه‌وه‌رتی
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە