06/04/2020 753 جار خوێنراوەتەوە

ئایە شۆردنی منداڵێکی تووشبوو بە دڕکەو مێکووتە خراپە؟

په‌یام

دركه‌ و مێكوته‌، نەخۆشیەکی ڤایرۆسیە٫ زۆر بە خێرایی ئەگوازرێتەوە٫ سەرەتا بە تا٫ سەر ئێشە ٫قوڕگ ئێشە لەگەڵ ئازاری گەدە دەست پێ ئەکات و بۆ چەند ڕۆژێکی کەم بەو شێوەیە ئەبێت.

دواتر سوربونەوەیەکی زۆر بە خورو هەموو گیانی دا ئەپۆشێت و بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک ئەمێنێتەوەو دواتر کاڵ یان ڕەش ئەبێتەوەو نامێنێتەوە.

نەخۆشیەکە لە یەکێکەوە بۆ یەکێکی تر ئەگوازرێتەوە لە ماوەی دوو ڕۆژ پێش دەرکەوتنی سوربونەوەکە تا هەموو پەڵە سورەکانی لەشی ڕەش ئەبێتەوە بۆیە پێویستە منداڵی توشبوو لە ماڵ بمێنێتەوەو پشوو بدات تا هەموو پەڵە سوورەکانی گیانی ڕەش ئەبنەوە.

بۆیە ئەگەر لە ماڵێکدا منداڵێکیان تووشی دڕکەو مێکوتە بێت ٫ ئەوا منداڵەکانی تریشیان تووش ئەبن بەڵام دوای دوو هەفتە نیشانەکانی نەخۆشیەکە دەرئەکەوێت لە منداڵەکەی تر.

بۆ ڕێگە گرتن لە بڵاوبونەوەی ئەو نەخۆشیە پێویستە منداڵی تووشبو زوو دەستی بشوات بە تایبەت پێش نان خواردن و دوای خۆشۆردن

ئێستا کوتان دژی دڕکەو مێکوتە هەیە کە ئەبێتە کەمبونەوەی ڕێژەی تووشبون ٫ خۆ ئەگەر تووشی دڕکەو مێکوتەش بێت ئەوا زۆر بەسوکی ئەیگرێت.

ژنی سکپڕ و منداڵێک کە سیستەمی بەرگری لەشی لاواز بێت ئەوا تووشبون بە دڕکەو مێکوتە مەترسیە بۆیان.

چارەسەر:

ئەگەر تاو خورانی زۆر بوو ئەوا ئەتوانیت زوو زوو بە ئاوێکی فێنک فێنکی بکەیتەوە.

هەوڵ بدە خواردنەکانی زیاتر شلەمەنی و فێنک بن.

لە چ کاتێکدا سەردانی پزیشکی منداڵانی پێ ئەکەیت:

۱-ئەگەر تاکەی بۆ ماوەی ٤ ڕۆژ یان زیاتر بەردەوام بوو یان بەرزتر بوو لە ۳۸.۸ c°.

۲-ئەگەر کۆکەیەکی توندو زۆری هەبوو ٫ کێشەی بۆ هەناسەدانی کردبوو.

۳-ئەگەر هەستت کرد پەڵە سوربونەوەکانی تووشی هەوکردن ببوون.

٤-ئەگەر سەر ئێشەیەکی زۆری هەبوو.

۵-ئەگەر هۆشی باش نەبوو.

٦-ئەگەر نەیتوانی سەیری ڕووناکی بکات.

۷-ئەگەر کێشەی لە ڕۆیشتندا هەبوو.

۸-ئەگەر ڕشانەوەی هەبوو.

۹-ئەگەر هەستت کرد ڕەقبونی ملی هەبوو.

شۆردنی منداڵی تووشبوو بە دڕکەو مێکووتە نەک خراپ نیە بەڵکو زۆریش باشە بەڵام ئەبێت بە شامپۆی منداڵی بچووک بشۆرێت و نابێت سابوون و شامپۆی گەورەو بۆندارو لفکەی بۆ بەکاربهێنیت،دوای شۆردنیش ئەبێت بە خاولیەکی زۆر نەرم ووشک بکرێتەوە.

کۆمەڵێک دەرمان هەیە کە بەکار دێت بۆ کەمکردنەوەی خورانەکەی بەڵام باشترە پزیشکی پسپۆری منداڵان بینوسێت.

ئەگەر سوودت لێی بینی تکایە شەیری بکە بۆ ئەوەی هاوڕێکانیشت سوودی لێ ببینن.

 

د.پشدەر عبداللە اسماعیل
پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 08/05/2025

    لە ڕۆژی جیهانیی تالاسیمیادا، ڕێژەی نەخۆشییەكە لە هەرێم ڕوو لە بەرزبوونەوەیە

  • 01/05/2025

    یاد نەقشبەندی: شێرپەنجەی مەمک لە ئافرەتان ئەگەری چاكبوونەوەی زۆرە

  • 07/03/2025

    تەندروستی جیهانی: ڕاگرتنی هاوكارییە دەرەکییەكان ژیانی ملیۆنان نەخۆش دەخاتە مەترسیەوە

  • 02/03/2025

    کام نەخۆشیی دەروونی دەتوانێت بەڕۆژوو نەبێت

  • 22/02/2025

    جیهان.. قەیرانی ئۆكسجین ژیانی ملیۆنان كەس دەخاتە مەترسییەوە

  • 01/02/2025

    كۆشكی سپی: دەرچوونی "كۆڤید-19" لە تاقیگەیەكی وڵاتی چین ڕاستییەكی سەلمێنراوە

  • 21/12/2024

    بەكارهێنانی زیاد لەپێویستی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان دەبێتەهۆی پوكانەوەی مێشك و سڕكردنی

  • 23/11/2024

    پیشەسازیی داودەرمانی جیهان لە 10 ساڵی داهاتوودا بۆ دوو هێندە زیاد دەكات

سەرەتا