04/04/2020
476 جار خوێنراوەتەوە
عێراق.. هه‌شت گروپی چه‌كداری شیعه بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا یه‌كیانگرت
په‌یام
ژماره‌یه‌ك گروپی چه‌كداری شیعه بۆ ده‌ركردنی ئه‌مریكا له عێراق و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی عه‌دنان زروفی په‌یامێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه.
هه‌شت گروپی شیعه له راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا دژایه‌تی خۆیان بۆ ئه‌مریكا وه‌كو داگیركه‌ری عێراق و ره‌تكردنه‌وه‌ی عه‌دنان زروفی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ راگه‌یاند.
ئه‌و هه‌شت گروپه چه‌كدارییه‌ی شیعه‌كان بریتین له عه‌سائیبی ئه‌هلی هه‌ق، جوڵانه‌وه‌ی ئه‌وفیا، جوڵانه‌وه‌ی جوندی ئیمام، جوڵانه‌وه‌ی نوجه‌با، كه‌تیبه‌كانی سه‌یدولوشوهه‌دا، كه‌تیبه‌كانی ئیمام عه‌لی، سرییه‌كانی عاشورا و خۆراسانیی.
گروپه چه‌كداره‌كان جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه هێزه‌كانی ئه‌مریكا به داگیركه‌ر هه‌ژمار ده‌كه‌ن و به‌و پێیه‌ش مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، هاوكات هێرشه‌كانی ئه‌مدواییه بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا ته‌نها به هه‌وڵێكی بچوك ناوده‌به‌ن.
له به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یاندا گروپه چه‌كداره‌كان هه‌ڵوێستی خۆیان له‌سه‌ر عه‌دنان زورفی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت راگه‌یاندوه و به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه ره‌تیده‌كه‌نه‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە