04/04/2020
381 جار خوێنراوەتەوە
سه‌رۆكی ئه‌مریكا: ئه‌گه‌ر سعودیه به‌ناشه‌فافی مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ بكات سزای ده‌ده‌ین
په‌یام
سه‌رۆكی ئه‌مریكا هۆشداریده‌داته سعودیه و رایگه‌یاند گه‌ر به‌ناشه‌فافی و ناپاكانه مامه‌ڵه بكه‌ن ئه‌وا له‌رێگه‌ی باج و ده‌رامه‌ته‌وه سزایان ده‌دات.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند ئه‌و ڕسوماتانه‌ی به‌سه‌ر چین و چه‌ند وڵاتێكی تردا سه‌پاندویانه ده‌ستكه‌وتێكی باش بۆ وڵاته‌كه‌یان كۆده‌كاته‌وه.
هاوكات وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كۆشكی سپی نایه‌وێت دانوستان له‌گه‌ڵ سعودیه و ڕوسیا بكات له‌باره‌ی رێككه‌وتنی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانه‌وه.
لای خۆشیه‌وه سه‌رۆكی ڕوسیا ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا ئاماده‌ی هاریكارین بۆ ئه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌هاوسه‌نگی ڕابگرن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە