04/04/2020 518 جار خوێنراوەتەوە

له‌ هەرێمی کوردستان 10 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆماركرا

په‌یام

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 10 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون کە شەش کەسیان لە هەولێر و کەسێک لە سلێمانی و سێ کەسی دیکەش لە پارێزگای هەڵەبجە بوون.

ئه‌مه‌ش دەقی راگەیه‌ندراوەکەی وەزارەتی تەندروستییه‌:-
 
دەرەنجام (١٠) تووشبووی نوێ تۆمارکرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:-
 
ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی 
ژمارە (٣٧)
 
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان،  ڕێکارەکان بەردەوامن بەمشێوەیە:
 
1.کەرەنتین
 
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٦١٧٢) هاووڵاتی بوون لە (٣١) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٥٨٨) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٦٧٨) لە هەولێر، (١٧٢) لە سلێمانی، (٦٣٩) لە دهۆك، (٤٨) لە هەلەبجە، (٩) لە گەرمیان، (٣٤) لە ڕاپەرین، (٨) کۆیە. هه‌روه‌ها (٤٥٨٤) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (٥٦) هاووڵاتی.
 
2. پشکنین 
 
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٥٢٨) پشکنین ئەنجام دراوە، (٣٤٢) هەولێر، (١٢٢) سلێمانی، (٧٠) دهۆك.
 
دەرەنجام (١٠) تووشبووی نوێ تۆمارکرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:-
 
• پارێزگای هەولێر (٦) پۆزەتیڤ، (٤) ئافرەت تەمەنیان (٤٩)، (٣٢)، (٢٠)، (١٥) ساڵ و کۆرێك تەمەن (١٣) ساڵ و مندالێك تەمەن (٣) مانگ کە بەرکەوتووی تووشبووێکی پرسەی ماتەمینی گەرەکی کارێزانن.
 
• پارێزگای سلێمانی (١) پۆزەتیڤ، پیاوێك تەمەن (٤١) ساڵ لە ناو شاری سلێمانی کە بەرکەوتووی تووشبووانی پێشووە.
•
پارێزگای هەلەبجە (٣) پۆزەتیڤ، (٢) پیاو تەمەنیان (٣٧)، (٣٠) ساڵ و منالێك تەمەن (١) ساڵ کە بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.
 
3. ئاماری گشتی
 
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (٢١٤) تووشبوو، لەنێویاندا (٢) مردن هەیە و (٧٤) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
 
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان  وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
 
 وەزارەتی تەندروستی                      
حکومەتی هەرێمی کوردستان
      ٤ی نیسانی٢٠٢٠

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچری لە زۆربەی ناوچەکان بەردەوام دەبێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مامۆستا عه‌لی باپیر په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌ و داوای كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌كات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    كشانەوەی هاوپەیمانان هەرێمی كوردستان دەخاتە بەردەم چارەنووسێكی نادیار

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    كەركووك.. بەهۆی بڕینی بەشە گازیان شۆفێرانی ئامێرەكانی بیناسازی گردبوونەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ئەو هاووڵاتیەی چاوێكی لەدەستدا: پەنجەمۆرم بۆ سڕكردن كردووە نەك بۆئەوەی پزیشك هەڵە بكات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    كۆلێژەكانی خانەقین دەبنە زانكۆیەكی سەربەخۆ و سەر بە عێراق دەبن

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    مەسرور بارزانی كشانەوەی ئەمریكا بە "شەرمهێنەر و نەنگی" ناوزەد دەكات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌رێمی كوردستان.. خزمەتگوزارییەکانی ھاتووچۆ بە دیجیتاڵی دەکرێن

سەرەتا