04/04/2020
310 جار خوێنراوەتەوە
وەزیری ناوخۆ: هاوڵاتییان وەک پێویست لە مەترسییەکانی کۆرۆنا تێنەگەیشتوون
پهیام
له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا ههردوو وەزیری ناوخۆو تهندروستیی هەرێمی کوردستان هۆشدارییان له تهشهنهسهندنی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا دا له ئهگهری پابهندنهبوونی هاوڵاتییان به قهدهغهی هاتوچۆو رێنماییه تهندروستییهكانهوه.
رێبهر ئهحمهد وەزیری ناوخۆ رایگەیاند، هەڕەشە و مەترسیی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئاستێکی بەرزدایە "بەڵام بەشێک لە هاوڵاتییان هێشتا وەکو پێویست لە مەترسیی ڤایرۆسەکە تێنەگەیشتوون و وەریان نەگرتووە".
لەبارەی راگەیاندنی قەدەخەی تەواوی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و پیادەوه، وەزیری ناوخۆ وتی "ئەو هەموو قەرەباڵهغییەی دەبیندرا، لەگەڵ قەدەخەی هاتووچۆ یەکی نەدەگرتەوە".
وتیشی "ترسیان هەیە کە لە 15ـی شوباتەوە خەڵک بەریەککەوتنی زۆری هەبووبێت، بۆیە ئێستا دەبێت کار لەسەر ئەوە بکەین سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەن، "لێتان ناشارینەوە کە گومان دەکەین تووشبووی زیاتر لە کۆمەڵگە هەبێت".
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە هەمان کۆنگرەی رۆژنامەوانیدا وتی "رێکارەکانی حکومەتی هەرێم کاریگەریی زۆری هەبووە لەسەر کەمکردنەوەی ژمارەی تووشبووان، ئەگەر ئەو رێکارانە نەبوونایە دەبوو ئێستا ئەو تووشبووانە چارەسەر بکەین کە لە نەخۆشخانەکانیش جێگەیان نەدەبووەوە".
وەزیری تەندروستیی هۆشداری دەدات کە مەترسیی کۆرۆنا جیدییە و داوا لە هاوڵاتییان دەکات لە ماڵەکانیان نەچنە دەرەوە و بەریەککەوتنیان کەمبکەنەوە. دەشڵێت، نەبوونی نیشانەکان مانای ئەوە نییە کە ئەو کەسە هەڵگری ڤایرۆسەکە نییە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە