04/04/2020 908 جار خوێنراوەتەوە

هێرشبەرێکی خولی ئینگلیزی یانەی ڕیاڵ مەدرید بێ هیوا دەکات

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

ڕئول خیمینێزی مەکسیکی و هێڕشبەری یانەی وڵڤەرهامپتۆنی ئینگلیزی پشتڕاستی دەکاتەوە لە گرێبەستەکەیدا نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەست بوونی نییە.

 

  سەرەتایی مانگی ڕابردوو میدیاکانی ئیسپانی هەواڵێکیان بڵاوکردەوە و ئاماژەیان بەوە دەکرد، یانەی ڕیاڵ مەدرید گرنگی بە تواناکانی خیمینێز دەدەت، دواتر باس لەوە کرا یانە ئینگلیزییەکە کاتێک گرێبەستی لەگەڵ هێرشبەرە مەکیسکییەکەدا کردووە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی دیاری نەکردووە و ئەمەش ئەرکی یانەی ڕیاڵ مەدریدی قورس کردووە.

لەم بارەیەشەوە خیمینێز دیدارێکی کورتی لەگەڵ ڕۆژنامەی زەسەنی بەڕیتانی ئەنجام داوە و دەڵێت: هاوینی ڕابردوو یانەی وڵڤەرهامپتۆن بە 40 ملیۆن یۆرۆ توانیان من بڕین، بەڵام ڕازی نین بە هیچ نرخێک دەستبەرداری من ببن.

لە درێژەی قسەکانیدا هێرشبەرە مەکسیکییەکە ئەوەی پشتڕاستکردەوە لە گرێبەستی نێوان خۆی و یانە ئینگلیزییەکەدا مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی بوونی نییە و ئاماژەی بەوەشکرد، یانەکانی ئینگلتەرا بە ڕێگای جیاواز ئیش و کاری کارگێڕی خۆیان ڕادەپەڕێنن.

گرێبەستی خیمینێز هاوینی 2023 لەگەڵ یانەی وڵڤەرهامپتۆن کۆتایی دێت و یاریزانەکە لەم وەرزەدا بەشداری 44یاری کردووە و 22گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمار کردووە و 10 گۆڵێشی بۆ هاوڕێکانی دروستکردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئارسیناڵ کار بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی سێ یاریزانە سەرەکییەکەی دەکات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    مێسی و کریستیانۆ بۆ یەکەمجار لە یارییەکی ماڵاوایی پێکەوە کۆدەبنەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    گومان و نیگەرانییەکان لە بەرشەلۆنە سەبارەت بە ڕۆدری زیاد دەکەن

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    مۆرینیۆ: ناچارین سەیری خولی ئەمریکی بکەین تاوەکو چێژ لە ساڵەکانی کۆتایی مێسی وەربگرین

  • پێش 1 هەفتە

    جولیان ئالڤارێز بڕیاری کۆتایی دا

  • پێش 1 هەفتە

    یارییەکی گەورەی ماڵئاوایی بۆ مێسی لە ئەرجەنتین ڕێکدەخرێت

  • پێش 2 هەفتە

    لاپۆرتا پەیامێکی ئاڕاستەی ئەتلەتیکۆ مەدرید کرد و ئەوانیش وەڵام دەدەنەوە

  • پێش 2 هەفتە

    بەرشەلۆنە گرێبەستێکی بۆ فلیک یەکلا کردەوە

سەرەتا