04/04/2020 418 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ: رووبەڕووی دوژمنێكی نەبینراو بووینەتەوە

په‌یام

سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ "كۆڤید- 19" رایگەیاند كە جیهان رووبەڕووی دژومنێكی نەبینراو بووەتەوە و ئاماژە بەوەش دەكات كە ئەنجامی دڵخۆشكەر و باش لە دۆزینەوەی هەندێك دەرمان بەدیهاتووە.

دۆناڵد ترەمپ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆناوە دواوە و وتی،" ئێمە لە رەوشێكی باشداین بۆ سەركەوتن لە جەنگی دژبە پەتای كۆرۆنا، هەروەها لەگەڵ دوژمنێكی نەبینراو مامەڵە دەكەین، بەڵام بەسەریدا سەردەكەوین".

وتیشی،"بەردەوامین لەسەر تاقیكردنەوەی دەرمان بۆ چارەسەركردنی كۆرۆنا، بۆ ئەو مەبەستەیش ئەنجامی دڵخۆشكەر و باش لە دۆزینەوەی هەندێك دەرمان بەدیهاتووە".

دۆناڵد ترەمپ وتیشی،"پەنادەبەینە بەر یاسای بەرهەمهێنانی بەرگریی بۆ ئەوەی هاوردەكردنی پێدوایستییە تەندروستی و پزیشكییەكان بۆ ئەو لایەنانەی كە هەڵدەدەن تەنها قازانج بەدەست بهێنن قەدەغە بكرێت، چونكە ئەو لایەنانە هیچ ویژدانێكیان نییە".

وتیشی،"وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆ و ئاژانسی فیدراڵی بۆ بەڕێوەبردنی كاری لەناكاو پێكەوە كار دەكەن بۆ ئەوەی رێگری بكەن لە هاوردەكردنی ئامێری هەناسەدان  N95 ماسك و پێدوایستییە پزیشكییەكانی دیكە ".

سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ داواشی لە سەرجەم ئەمریكییەكان كرد كە پابەندبن بە رێنماییە تەندروستییەكان و مانەوە لە ماڵەوە بۆ ئەوەی هەمووان بتوانن قەیرانی كۆرۆنا تێپەڕێنن و راشیگەیاند كە ژمارەیەك نەخۆشخانە بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا بنیات دەنێن.

لە كۆتاییدا دۆناڵد ترەمپ سوپاسی فەرمانرەواكانی ویلاتەكانی ئەمریكا و پاسەوانانی نیشتمانی كرد كە هەوڵەكانیان بە باشی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا خستووەتەگەڕ.

لای خۆیەوە جێگری سەرۆكی ئەمریكا، مایك پێنس رایگەیاند ئەوەی ئێستا لە زۆری ویلایەتەكانی ئەمریكا لە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كێشە و گرفتیان بۆ دروستبووە كەمی پاڵپشتییە و وتیشی،"كارگێڕی بەڕێوەبردنی دەواو دەرمان رەزامەندی نیشانداوە كە ئەو دەرمانانە تاقی بكاتەوە كە بۆ چارەسەركردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا پەرەیان پێ دراوە".

بەپێی دوایین ئامار كە لە لایەن زانكۆی جانز ھاپكنز-ەوە بڵاوكراوەتەوە، ژمارەی ئەو كەسانەی كە لە ئەمریكار بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ شەش هەزار كەس و ژمارەی تووشبووانیش بە ڤایرۆسەكە گەیشتووەتە 245 هەزار و 658 كەس.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە فەرەنسا خۆپیشاندان دژ بە گرانیی و خراپبوونی كەرتی پەروەردە ئەنجامدرایەوە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەڵبژاردنی نیوەیی كۆنگرێس نزیكبووەتەوە و ڕێژەی پشتیوانی لە ترەمپ دابەزیوە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا فرۆشتنی 500 مووشەكی پاتریۆتی بۆ ئۆكراینا پەسەند كرد

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    دووكەڵی ئاگری دارستانەكانی ئیندۆنیزیا گیانی زیاترلە سێ هەزار كەسی سەند

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    تێچووی جەنگی ئەمریكا لەگەڵ ئێران 47 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لەبری هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران، ئەڵمانیا داوای چارەسەری دیپلۆماسیی دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    فەڕەنسا 70 هەزار پۆلیسی بۆ خۆپیشاندانەكانی سبەی خستە ئامادەباشییەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لەسەر داوای ترەمپ، ئۆكراینا هێرشەكانی بۆ سەر پاڵاوگەكانی ڕووسیا ڕاگرتووە

سەرەتا