04/04/2020 378 جار خوێنراوەتەوە

هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌به‌های زیاتر له‌یه‌ك ملیۆن دۆلار هاوكاری هه‌سه‌ده‌ ده‌كات

په‌یام

هاوپەیمانیيەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش رایگەیاند كە بە بەهای یەك ملیۆن و 200 هەزار دۆلار یارمەتی پێشكەش "هه‌سه‌ده‌ " لە سووریا كردووە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ "كۆڤید-19".

هاوپەیمانیيەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش بەڕابەرایەتی ئەمریكا راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا ئەوەی خستووەتە ڕوو كە كەرەستە و پێدوایستییەكانی پزیشكی دابینكردووە بۆ ئەوەی لە گرتووخانە و نەخۆشخانەكانی هەردوو شاری حەسەكە و شەدادی باكووری رۆژهەڵاتی سووریا كە لەژێر كۆنترۆڵی "هێزه‌كانی سوریای دیموكرات"دان بەكاربهێندرێن.

لە راگەیەندراوێكدا ئەوەش هاتووە "ئەو پێدوایستییە پزیشكیانە یارمەتیدەر دەبێت بۆ پاراستنی گیانی فەرمانبەرانی نەخۆشخانەكان لە حەسەكە و شەدادی، هێزەكانی سووریای دیموكرات و پاسەوانانی گرتووخانەكان لەو دوو شارەدا".

بەپێی ئەوەی لە راگەیەندراوەكەدا خراوەتەڕوو جێگری بەڕێوەبەری كاروباری شارستانی لە هاوپەیمانيیەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش، جەنەرال بڕیان هیندرسن گوتوویەتی: "پەیوەندییە هەمیشییەكانمان لەگەڵ هه‌سه‌ده‌، ئەم پەتایە تێدەپەڕێنێت ئەوەیش گرنگە بۆ یارمەتیدانی هێزەكانی سووریای دیموكرات لە بەدیهێنانی سەقامگیری و ئاسایش لە باكووری رۆژهەڵاتی سووریا".

بەپێی راگەیەندراوەكە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، مایك پۆمپیۆ لە 27ی مانگی رابردوودا رایگەیاندبوو كە بە بەهای 16 ملیۆن و 800 هەزار دۆلار پێشكەش دەكەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سووریا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 49 خولەک پێش ئێستا

    سەركردایەتییەكی یەكێتی: بەنیازی جیاکردنەوەی سلێمانی نەبووین و حوکمڕانییەکی ڕەشیدمان دەوێت

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر ئاستی مه‌كته‌بی سیاسی كۆده‌بنه‌وه‌

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    بافڵ تاڵەبانی: بە خەبات بۆ دادپەروەری و ژیانێکی شایستە خزمەتی گەلەکەمان دەکەین

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    سلێمانی.. چوار بەنزینخانە بۆ غازی ئوتومبێل و حەوتی دیكە بۆ غازی ماڵان تەرخاندەكرێن

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەندامێكی داواكاری گشتیی هەرێم داوای قەدەغەكردنی یاریی GTA 6 دەكات

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    حكومەتی هەرێم لەو پەڕی لاوازیدایە و مەترسی جوڵەی بەغداد لە دژی هەیە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    نووری حیكمە داوا لە خوداپێداوان دەكات زیانی لافاوەكەیان لەسەر كەمكەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە بانە دەستبەسەر بارێكی تەلەفزیۆنی قاچاخ بە بەهای 16 هەزار دۆلار گیرا

سەرەتا