04/04/2020 1237 جار خوێنراوەتەوە

سێتین پلانی بۆ گواستنەوەی سێ یاریزانی خولی ئیتاڵی داناوە

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

کیکی سێتینی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی پلانی داناوە لە هێڵی ناوەندی تانەکەیدا چەند گۆڕانکارییەک ئەنجام بدات.

 ڕۆژنامەی لی دە سپۆڕتی فەرەنسی هەواڵێکی لەو بارەیەوە بڵاوکردۆتەوە و ئاماژە بەوە دەکات، کێکی سێتین مەبەستێتی بۆ وەرزی داهاتوو دەستبەرداری سێ یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەکەی ببێت، ئەویش بەهۆی هەڵکشانی تەمەنیانەوە، یاریزانەکانیش بریتین لە سێرجیۆ بۆسکێتس و ئارتورۆ ڤیداڵ و ئیڤان ڕاکیتیچ.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو، ڕاهێنەرەکەی بەرشەلۆنە بۆ پڕکردنەوەی شوێنی ئەو سێ یاریزانەی چاوی لە تواناکانی نیکۆلا بارێلای یاریزانی ئینتەرمیلان و ڕۆدریگۆ بێنتاکۆری یاریزانی یۆڤانتۆس و فابیان ڕویزی یاریزانی ناپۆلییە و دەیەوێت یەکێک لەو سێ یاریزانە پەلکێشی رێزەکانی بکات.

کیکی سێتین لەوە دڵنیایە هاوینی ئەمساڵ بە ڕێژەیەکی زۆر ڕاکیتیچ یانەکەیان جێدەهێڵێت و لە هەمانکاتیشدا ئەگەری مانەوەی ڤیداڵ زۆر کەمە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    زیدان بۆبردنەوەی نازناوی لالیگا پشت بە دوو یاریزانی یانەکەی دەبەستێت

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێرناندێز چارەنووسی خۆی لەگەڵ بایرن میونخ یەکلایکردۆتەوە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاریس سانجێرمان گرێبەستی یاریزانێکی گرنگی یەکلایکردەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هەفتەی داهاتوو ئیکاردی گرێبەستێکی نوێ واژۆ دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید کۆستیان دەکەوێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    فەڕمی... ئینتەرمیلان سەبارەت بە لاوتارۆ وەڵامی بەرشەلۆنەی دایەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    مۆرینیۆ زۆر نیگەرانە و قسەی خۆی کرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    یاریزانێکی سەرەکی ڕیاڵ مەدرید (بەڵێ)ی بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی کردووە

سەرەتا