01/04/2020
662 جار خوێنراوەتەوە
هه‌ڵوێستی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم
په‌یام
سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان، له باره‌ی ده‌نگۆی
ده‌ستكاری كردنی مووچه‌وه روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاندووه،
دژی هه‌ر هه‌وڵێكن بۆ ده‌ستكاری كردنی مووچه، ده‌شڵێت، دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی
مووچه و نیشانه‌ی بێپلانی حكومه‌ت و بێتوانایی وه‌زاره‌تی داراییه.
عه‌بدولستار مه‌جید له روونكردنه‌وه كه‌یدا ڕایگه‌یاندووه،"فراکسیۆنی
کۆمەڵ دژی هەر هەوڵێکی حکومەتە بە ئاراستەی دەستبردن بۆ کەمکردنەوەی موچە یان
بڕینی دەرماڵەکان و لە هیچ دۆخێک‌دا بەو ستەمە قایل نابین".
ده‌شڵێت،" نەک کەمکردنەوەی موچە، ئێمە دژی دواکەوتنی دابەشکردنی موچەشین
لەلایەن وەزارەتی داراییەوە. سەرەڕای ئەوەی بە زوڵمێکی گەورەی دەزانین بەرامبەر
موچەخۆران، نیشانەی بێ پلانی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی داراییەکەشیێتی کە توانای
نیە بەو هەموو سەرچاوەی داهاتەی کە هەیەتی و بۆی دێت، موچە و حەقی فەرمانبەران و
موچەخۆران لەکاتی خۆیدا بدات".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ روونی كردووه‌ته‌وه،"ئەگەر
حکومەت لە داهاتوودا و بەپاساوی دابەزینی نرخی نەوت دەستی برد بۆ بڕینی دەرماڵەکان
و یاسای بەناو چاکسازیی کردە پاساو، هەقە خەڵکی کوردستان جگە لەوەی قبوڵی نەکەن و
ئێمەش پشتیوانیان دەبین پرسیار و ڕەخنەی جدی لەو نوێنەرانەی خۆیان بکەن کە دەنگیان
بەو یاسا خراپەدا و دەستی حکومەتیان واڵا کرد کە بە ئارەزووی خۆی هەرکات بیەوێ
دەست بۆ بڕینی دەرماڵەی موچەخۆران ببات".
عه‌بدولستار مه‌جید له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه له‌ئه‌گه‌ری
پرسی ده‌ستكاری كردنی مووچه‌وه ده‌ڵێت،"خۆم و خوشک و براکانم لە فراکسیۆن
وەک هەمیشە لە ڕیزی پێشەوەی داکۆکیکردن دەبین و مەردانە و ڕاشکاوانە دژی هەر هەوڵ
و نیازێکی وا دەوەستینەوە و بێدەنگ نابین".
چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه پرسی ده‌ستكاری كردنی مووچه و بڕینی ده‌ره‌ماڵه‌كانی فه‌رمانبه‌رانی
هه‌رێم، له‌لایه‌ن چه‌ند میدیا و په‌رله‌مانتارێكه‌وه باسی لێوه ده‌كرێت، تا
ئێستاش حكومه‌ت به‌فه‌رمی له‌و باره‌یه‌وه هیچ شتێكی بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.
دوێنێش وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا
"پرسی بڕینی ده‌ره‌ماڵه‌ی" ره‌تكرده‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە