31/03/2020
638 جار خوێنراوەتەوە
سۆران عومه‌ر: حكوومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی موچه‌وه نیه‌تی خراپه‌و ده‌ستكاری رۆژو مانگه‌كانی ساڵ ده‌كات
په‌یام
سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی په‌ڕله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ مووچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ؛ حكوومه‌ت نیه‌تێكی خراپی هه‌یه.
سۆران عومه‌ر ده‌ڵێت، حکومەت پاشەکەوت بەجۆرێکی نوێ دەکات‌و موچە بە ٤٥ ڕۆژ جارێک دابەش دەکات.
ئه‌و په‌ڕله‌مانتاره‌ی كوردستان روونیكردوه‌ته‌وه، حکومەتی ھەرێم بۆ موچەی مانگی ١ی ساڵی ٢٠٢٠ نیەتێکی خراپی ھەیە، بەبەھانەی دابەزینی نرخی نەوت گوایە ناتوانێ موچە بدات، ناشوێرێ وشەی پاشەکەت و کەمکردنەوەی موچە بێنێتەوە ئارا!
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، بەپێی زانیاری دەیەوێ دەسکاری ڕۆژەکانی مانگ و مانگەکانی ساڵ بکات! واتە مانگ لە ٣٠ ڕۆژەوە بکات بە ٤٥ -٥٠ ڕۆژ ئەوکات یەک موچە بدات! بەو پێیە لەمساڵدا کە ٨ مانگ ماوە تەنھا ٥ موچەی دیکە دەدات!
سۆران عومه‌ر، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، ئەمەش فەزیحەی پاشەکەوتە بەفێڵ و ناوێکی دیکەو سەلمێنەری شکستی حکومەت و ئەنجام نەدانی چاکسازی حەقیقیە لەو دزی و تاڵانیەی خۆیان! ئەم حکومەتە بەو جۆرە موچەی موچەی موچەخوراوان بدات پێویستە دەست لەکاربکێشێتەوە!
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە