31/03/2020
344 جار خوێنراوەتەوە
كه‌ركووك.. مامۆستایانی ئاینی چه‌ند مزگه‌وتێك كه‌مپینێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری راده‌گه‌یه‌نن
به مه‌به‌ستی هاوكاریی خێزانه كه‌مده‌رامه‌ته‌كانی سنوره‌كه‌یان ، مامۆستایانی ئایینیی سێ مزگه‌وت له گه‌ره‌كی فه‌یله‌ق له شاری كه‌ركوك، هه‌ستان به ڕاگه‌یاندنی كه‌مپینێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری.
ئه‌و مامۆستایانه ئاشكرایده‌كه‌ن: له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی رابردوو هاوكارییه‌كی زۆری هاولاَتیانی خێرخوازیان به ده‌ست گه‌یشتوه.
ڕاشیده‌گه‌یه‌نن: به هاوكاری خێرخوازان 400 سه‌به‌ته خوراكی جۆراو جۆریان ئاماده كردوه دابه‌شی ده‌كه‌ن به سه‌ر ئه‌و خێزانانه‌ی كه هه‌ژارن و بێ موچه‌ن و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بێ كاری كردون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە