31/03/2020
338 جار خوێنراوەتەوە
سوپای ئه‌مریكا سیسته‌می پاتریۆت ـیان له عێراق جێگیركردووه‌و رێگربووه له كه‌وتنه‌خواره‌وه موشه‌ك
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی رایگه‌یاندووه سیسته‌می پاتریۆت رێگریكردووه له دوو مووشه‌كی ئاراسته‌كراو بۆسه‌ر بنكه‌یه‌ك له رۆژئاوای عێراق كه سه‌ربازانی ئه‌مریكای تیایدا جێگركراوه.
ئه‌فسه‌رێك له سوپای عێراق كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت به ئاژانسی ئانادۆڵی توركیی وتووه، سیسته‌می پاتریۆتی ئه‌مریكا به‌رپه‌رچی دوو مووشه‌كی داوه‌ته‌وه كه ئاراسته‌ی بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د له ناحیه‌ی به‌غدادی رۆژئاوای شاری رومادی ناوه‌ندی پارێزگای ئه‌نبار كرابوون.
باسی له‌وه‌شكرد كه دوو مووشه‌كه‌كه دوای ته‌قاندنه‌وه‌یان له‌سه‌ر رێگه‌یه‌كی گشتی رۆژهه‌ڵاتی بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د كه‌وتوونه‌ته‌خواره‌وه.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره وتیشی: "ئامانج له ئاراسته‌كردنی دوو مووشه‌كه‌كه، بۆردومانكردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بووه".
ئێستا سوپای ئه‌مریكا له دوو بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د و هه‌ولێر سیستمی به‌رگریی موشه‌كیی پاتریۆتی جێگیر كردووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە