31/03/2020
318 جار خوێنراوەتەوە
رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی هۆشداری له به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری تووشبوانی كۆرۆنا له عێراق ده‌دات
رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی هۆشداری به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتر ئاماری تووشبوانی كۆرۆنا له عێراق ده‌دات.
نووسینگه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی له عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند عێراق له رووی تۆماركردنی ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دوای ئێران له پله‌ی دووه‌مدایه".
ته‌ندروستیی جیهانیی رایگه‌یاندووه به‌هۆی زیادبوونی پشكنینه‌كانه‌وه له‌میانی 10 رۆژی داهاتوودا، ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق زۆر به‌رزده‌بێته‌وه.
باسی له‌وه‌كرووه له تاقیگه‌كانی نه‌جه‌ف، به‌سره و به‌غدا رۆژانه چوار هه‌زار و 500 پشكنین ئه‌نجامده‌ده‌رێن كه چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر رۆژانه 100 پشكنین له‌و تاقیگانه ئه‌نجام ده‌دران.
پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، حكوومه‌تی عێراق قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆی تا 11ی مانگی داهاتوو درێژكردبوویه‌وه.
تا ئێستا له عێراق، 46 كه‌س به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته 630 كه‌س.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە