31/03/2020
519 جار خوێنراوەتەوە
دهۆك.. رۆژانه خه‌ڵكێكی زۆر داوای مۆڵه‌تی رێگه‌پێدانی هاتوچۆ ده‌كه‌ن
له‌گه‌ڵ درێژبوونه‌وه‌ی ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له هه‌رێمی كوردستان، ڕۆژانه له به‌رده‌م قائیمقامیه‌تی قه‌زای دهۆك قه‌ره‌باڵغی دروست ده‌بێت.
به بێ ڕه‌چاوكردنی ڕێنمایی ته‌ندروستی، هاوڵاتیان كۆده‌بنه‌وه و داوای موڵه‌تی هاتن‌و چوون ده‌كه‌ن.
به‌شێك له‌و هاوڵاتیانه گله‌یی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه‌سانێك به واسته مۆڵه‌ت وه‌رده‌گرن، هاوڵاتیش هه‌یه چه‌ندین ڕۆژه چاوه‌ڕوانه و موڵه‌تی پێ نه‌دراوه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە