31/03/2020
301 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێم لیژنه‌یه‌ك بۆ تاووتوێی ئازادكردنی كاتیی ژماره‌یه‌ك حوكمدراو و ڕاگیراو پێكده‌هێنێت
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێم لیژنه‌یه‌ك بۆ تاووتوێی ئازادكردنی كاتیی ژماره‌یه‌ك حوكمدراو و ڕاگیراو پێكده‌هێنێت.
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم له نوسراوێكدا رایگه‌یاندووه لیژنه‌یه‌كیان به مه‌به‌ستی دیراسه‌كردنی بارودۆخی حوكمدراوان و راگیراوان له هه‌رێمی كوردستان پێك هێناوه تا میكانیزمێك بۆ ئازادكردنی ژماره‌یه‌ك له‌و حوكمدراو و گیراوانه بدۆزێـته‌وه.
له نوسراوه‌كه‌دا هاتوه بڕیار دراوه به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك به‌به‌شداری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتی له هه‌ولێرو به‌رێوه‌به‌ری گشتی دیوان و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ناوخۆ و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و نوێنه‌ری ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایشی هه‌ولێر.
به‌پێی نوسراوه‌كه ئه‌ركی ئه‌و لیژنه‌یه دیراسه‌كردنی بارودۆخی حوكمدراوان و راگیراوان له هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێكیان ئازاد بكرێن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە