31/03/2020
809 جار خوێنراوەتەوە
وه‌زیری ناوخۆ داوا له خێرخوازان ده‌كات هاوكارییه‌كان بگه‌یه‌ننه حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وان به عه‌داله‌ت دابه‌شی ده‌كه‌ن
په‌یام
وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم داوا له خێرخوازان ده‌كات هاوكارییه‌كانیان بگه‌یه‌ننه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وان به عه‌داله‌ت به‌سه‌ر هه‌ژاراندا دابه‌شی ده‌كه‌ن.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی تاوه‌كو 10ـی نیسان راگه‌یاند، هاوكات تیشكی خسته سه‌ر باروگوزه‌رانی خێزانه كه‌مدرامه‌ته‌كان‌و رایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی بژێوی ژیانیان وه‌ك پێویست نییه‌و ناچارن هه‌موو رۆژێك كار بكه‌ن؛ داوامان كردووه له ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له‌ئاستی پارێزگا‌و ئیداره‌كان كه له په‌یوه‌ندیدابن له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه پێویستیان له هاوكارییه.
وه‌زیری ناوخۆ ووتیشی، به شێوه‌یه‌كی مه‌ركه‌زیی، له ڕێگای حكوومه‌ت‌و خێرخوازان بێن هاوكارییه‌كانیان راده‌ستی حكوومه‌ت بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك‌و به به عه‌داله‌ت به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵكدا دابه‌شبكرێت.
وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم له كۆنگره رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌یدا ووتیشی، ئه‌وانه‌ی كه وه‌زعێكی ناچاریان هه‌یه، ته‌له‌فوونه‌كان له‌به‌رده‌ستن، ته‌له‌فوونی ژووری ئۆپه‌راسیۆن‌و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی‌و به‌رپرسه‌كان هه‌موویان ئاماده‌ن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر ته‌له‌فوونێك.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە