31/03/2020
1547 جار خوێنراوەتەوە
"ڤیدیۆ؛ هه‌ولێر.. "قوتابیانی ماسته‌رو دكتۆرا به زه‌بری هێزو به لێدان له‌شوێنێكی نه‌گونجاو كه‌ره‌نتینه‌كراون
په‌یام
به‌پێی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه په‌ڕله‌مانتاری كوردستان، سۆران عومه‌ر بڵاویكردوه‌ته‌وه، قوتابیانی ماسته‌رو دكتۆرا كه له قوبرس گه‌ڕاونه‌ته‌وه له شوێنێك كه‌ره‌نتینه كراون پاك‌و ته‌میزنه‌بووه.
سۆران عومه‌ر رایگه‌یاندووه، شەوی ڕابردوو لەشاری ھەولێر کاتێک قوتابیەکانی ماستەرو دکتۆرا دەگەنەوە ھەولێر دەبرێنە ھۆتێلێک بەناوی My Flowers دەبینن پاک و خاوێن نیە، پێیان دەڵێن ئەم شوێنە بۆ کەرەنتین خاوێن نیەو سێ کەس لەژورێک دا لەڕوی تەندروستیەوە گونجاو نیە، بۆیە لەپاسەکە دانابەزین، دواتر بەزەبرو توندوتیژی دایاندەگرن و لێتان دەدەن! لەنێو ھۆتێلەکەش لەنوێنەری قوتابیەکان دەدرێ !
سۆران عومه‌ر راشیگه‌یاندووه، جێی داخە بەوجۆرە مامەڵە لەگەڵ ئەو قوتابیانە کراوە وەک ئەوە تاوانبار بن و زیندانی بکرێن.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، پێویستە دەستبەجێ لێکۆڵینەوە لەو ھێزەی پۆلیس بکرێ و ئەوەی پەلاماری قوتابیەکانی داوە سزا بدرێ و ئەو قوتابیانەش کەخەڵکی شاری سلێمنین بگەڕێنرێنەوە سلێمانی کەرەنتێنەبکرێن چونکە شوێنەکەیان پاک نیە.
ئەم دیمەنەی تۆمارکراوە کەمترینی ئەو لێدان و پەلامارەی قوتابیەکانە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە