31/03/2020 670 جار خوێنراوەتەوە

عێراق.. سیستەمی خوێندنی ئەلیكترۆنی پەیڕەوده‌كات



وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق رایگەیاند كە بەهۆی ئەو رەوشە نائاساییەی هاتووەتە ئاوارەوە، سیستەمی خوێندنی ئەلیكترۆنی بەشێوەیەكی كاتی لە وڵاتدا پەیڕەو دەكرێت.

لە راگەیەندراوێكدا، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاماژەی بەوەكردووە"ئامانج لە پەیڕەوكردنی سیستەمی خوێندنی ئەلیكترۆنی لەم رەوشە نائاساییەدا كە عێراق و جیهان پێدا تێپەڕدەبن، بەردەوامیدانە بە خوێندن و پەیوەندی نێوان قوتابیان و مامۆستایان كە ئەمەش لەلایەن سەرجەم دامەزراوە ئەكادیمییەكانی جیهانەوە پەیڕەوكراوە".

باسی لەوەشكردووە كە ئەو سیستەمە سەركەوتووانە بەم دواییە لەلایەن یونیسكۆ هەروەها رێكخراوی جیهانی ئیسلامی بۆ پەروەردە و زانستەوە داندراوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی داواشی لە مامۆستایان كردووە كە هەوڵەكانیان زیاتر بخەنەگەڕ لەپێناو فێركردنی قوتابیان و سەرخستنی پڕۆسەكانی خوێندن و راشیگەیاندووە كە لە رێگەی تیمێکی شارەزایییەوە  چاودێری میكانیزمی جێبەجێكردنی خوێندنی ئەلیكترۆنی دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    نوری مالكی تاكه‌ كاندیدی ده‌وڵه‌تی یاسایه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمیسیۆن واده‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی كارمه‌ندی درێژكرده‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكۆمار و سەرۆكوەزیران تاوتوێى هەڵبژاردن مووچەی هەرێمیان کرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكایەتیی ‏نوێی دادگای فیدراڵی کۆبووەوە و باسى مووچەی هەرێمى نەكرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سوودانی عێراق لە وڵاتێكی هاوردەكاری بەنزینەوە دەبێتە وڵاتێكی هەناردەكار

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ژمارەی گەشتەكان بە ئاسمانی عێراقدا لە ڕۆژێكدا بۆ 700 گەشت زیادیكردووە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: بۆ بەردانەوەى ئاو لەگەڵ توركیا ڕێککەوتنمان کردووە بەڵام جێبەجێنەکراوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    وێنه‌.. کەربەلا بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی تاسووعا لە مانگی موحەڕەم

سەرەتا