31/03/2020 368 جار خوێنراوەتەوە

مانچستەر یونایتد بە فەڕمی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێک دەست پێ کرد

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی گفتوگۆکانی بۆ گواستنەوەی جادۆن سانچۆی ئەستێرەی لاوی یانەی بوروسیا دۆڕتمۆندی ئەڵمانی دەست پێ کردووە.

 

 ڕۆژنامەی سکای سپۆڕتسی بەڕیتانی لە ڕێگەی فابریزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنووسی بە ناوبانگییەوە ئاشکرایکردووە، کارگێڕی یانەی مانچستەر یونایتد بە شێوەیەکی کرداری گفتوگۆکانی یانەکەی لەگەڵ بریکارەکەی سانچۆ دەست پی کردووە و سەرەتا دەیانەوێت مەرجە تاکە کەسییەکانی یاریزانەکە بزانن.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، شەیتانە سوورەکان دەیانەوێت سوود لەم ماوەی کەرەنتینەیە وەربگرن و بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ سانچۆ پێش سەرجەم یانەکانی دیکەی ئەوروپا بە گشتی و ئینگلتەرا بە تایبەتی بکەون.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، یانەی مانچستەر یونایتد تا ئێستا بەشێوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کارگێڕی بوروسیا دۆڕتمۆند سەبارەت بە نرخی سانچۆ قسەیان نەکردووە و یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و لیڤەرپووڵ و چێڵسی و یۆڤانتۆس گرنگی بە گواستنەوەی سانچۆی 20 ساڵان دەدەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    مۆرینیۆ بە توندی مباپێ سەرزەنشت دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئارتێتا پەنا بۆ فڕۆکەوانە جەنگییەکان دەبات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کریستیانۆ بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ پۆرتوگال داوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هەواڵێکی خۆش بە مۆرینیۆ و هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید دەگات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    کۆنتی ئامانجی داهاتووی ئاشکرا دەکات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    دادگای فەرەنسا دۆسیەی سکاڵاکەی مباپێ دژی پاریس سانجێرمان دادەخات

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    بایرن میونخ مووچەی ئۆڵیسێ هاوشێوەی کەین و موسیالا لێدەکات

  • پێش 1 هەفتە

    نەشتەرگەری بۆ یاریزانێکی ڕیاڵ مەدرید ئەنجامدرا و ماوەیەکی درێژ دادەبڕێت

سەرەتا