31/03/2020 465 جار خوێنراوەتەوە

نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته‌ 24 دۆلار و 26 سه‌نت

په‌یام

دوێنێ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە ٢٤ دۆلار و ٢٦ سەنت و رۆژەکەی بە ٢٣ دۆلار و ٤٦ سەنت تەواوکرد، لە بەیانی ئەمڕۆشەوە نرخی نەوت بەراورد بە ئێوارەی دوێنێ، سەدا ٤،٧٣ هەڵکشانی بەخۆیەوە بینیوە و گەیشتوەتە ٢٤ دۆلار و ٥٧ سەنت.

بەهەمان شێوە نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس گەیشت بە ١٩ دۆلار و ٥٧ سەنت.

بەڕێوبەرایەتی زانیاری وزەی ئەمریکا ئەوەی راگەیاندووە کە کاریگەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ "كۆڤید-19" لەسەر ئابووری جیهان و نەگەیشتن بە بڕیاری ئەندامانی رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (OPIC) و وڵاتانی دەرەوەی رێکخراوەکە لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت وای کردووە لەم مانگەدا، هەڵکشان و داکشانی سەخت لە نرخی نەوتدا رووبدات.

لەلایەکی دیکەشەوە هەواڵەکانی تایبەت بە گەیشتن بە رێککەوتنی سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پۆتین و سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەسەر پێکهێنانی گفتوگۆی نێوان هەردوو وڵات سەبارەت بە پرسی ئابووری، کاریگەری هەبوو لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کە گەیشتۆتە نزمترین نرخی ١٨ ساڵی رابردوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا سزای سەر كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراوی لە عێراق هەڵگرت

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    بانکی ناوەندیی عێراق خزمەتگوزارییەکی ئەلیکترۆنی بۆ گۆڕینەوەی پارەی تێکچوو کارا دەکات

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى نەوت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سندووقی دراوی نێودەوڵەتی بەڵێنی پێدانی قەرز بە حكومەتی عێراق دەدات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە سەرووی 109 دۆلارەوە دەفرۆشرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 985 هەزار دینارە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە سەرووی 105 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت

سەرەتا