31/03/2020 158 جار خوێنراوەتەوە

به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان له‌ ئه‌ورووپا ‌سه‌دا ٨٨ كه‌میكردووه‌

په‌یام

رێكخراوی ئاسایشی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانیی ئه‌ورووپا  (Eurocontrol)، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ به‌هۆی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ "كۆڤید-19" گه‌شتی ئاسمانیی له‌ ئه‌ورووپا له‌سه‌دا ٨٨ كه‌میكردووه‌.

رێكخراوه‌كه‌ كه‌ ناوه‌نده‌كه‌ی له‌ شاری بڕۆكسل-ه‌ و كۆنترۆڵی هاتوچۆی كایه‌ی ئاسمانیی ئه‌ورووپا ده‌كات له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٩ی ئادار، گه‌شتی ئاسمانیی له‌ كایه‌ی ئاسمانیی ئه‌ورووپا به‌ به‌راورد به‌ هه‌مان كاتی ٢٠١٩ له‌سه‌دا ٨٨ كه‌میكردووه‌.

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ له‌ ٢٩ی ئاداری ٢٠٢٠دا به‌ به‌راورد به‌ هه‌مان رۆژی ساڵی رابردوو، ٢٤ هه‌زار و ٤٧٠ گه‌شتی كه‌متر ئه‌نجامدراوه‌.

به‌پێی ئه‌وه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا له‌ توركیا له‌ سه‌دا ٩٤ گه‌شتی ئاسمانیی كه‌میكردووه‌، له‌ ئیسپانیا سه‌دا ٩٣، له‌ فه‌ڕه‌نسا سه‌دا ٩٣، له‌ ئیتاڵیا سه‌دا ٩٣، له‌ به‌ریتانیا سه‌دا ٨٧، له‌ ئه‌ڵمانیا سه‌دا ٨٧ و له‌ هۆڵه‌ندا سه‌دا ٨٥.

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌یش خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ رۆژی شه‌ممه‌ ٢٨ی ئادار، گه‌شتی ئاسمانیی نێوان ئه‌ورووپا و ئه‌مریكا به‌ به‌راورد به‌ هه‌مان كاتی ساڵی رابردوو، سه‌دا ٧٥ كه‌میكردووه‌.

تورکیا و ٤٠ وڵاتی ئەورووپا رێكخراوی ئاسایشی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانیی ئه‌ورووپا (Eurocontrol)یان پێکهێناوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 24 خولەک پێش ئێستا

    له‌پێناو به‌هێزنه‌بوونی پێگه‌ی روسیا له‌ لیبیا، ئه‌مریكا هێز له‌ تونس جێگیرده‌كات

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌ڕازیل.. هه‌زار و ١٢٤ كه‌سی دیكه‌ بە کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا‌

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا.. ئه‌و پۆلیسه‌ی پیاوه‌ ره‌شپێسته‌كه‌ی كوشت‌ ده‌ستگیركرا

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    سه‌رۆكی ئه‌مریكا: وڵاتی چین ده‌ستی به‌سه‌ر رێکخراوی تەندروستیی جیهانیدا گرتووه‌

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا هەڕەشەی سەپاندنی سزا بەسەر چین دەكات

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    !هاوڵاتییه‌كی كۆریای باشوور ساڵێكه‌ به‌ ئاسمانه‌وه‌ خۆپیشاندان ده‌كات

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    نێجیریا.. له‌ هێرشێكی چەكداریدا لانیكەم 60 كەس گیانیان لەدەستدا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مەکسیک.. شەڕ و پێکدادانی گرووپه‌كانی بازرگانی به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر کوژرانی ۱۱ کەسی لێکەوتەوە

سەرەتا