31/03/2020
309 جار خوێنراوەتەوە
تره‌مپ: ٣٠ رۆژی سه‌ختمان له پێشه
تره‌مپ
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد
تره‌مپ رایگه‌یاند "جگه له سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌دا،
بژارده‌یه‌كی دیكه‌مان نییه. ٣٠ رۆژی سه‌ختمان له پێشه. ئه‌م ٣٠ رۆژه زۆر
گرنگه".
تره‌مپ له كۆشكی سپی
له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه سه‌یری په‌تاكه ده‌كرا،
پێشبینی ئه‌وه نه‌ده‌كرا كه ئه‌وپه‌ڕی له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا ڤایرۆسه‌كه
بگاته به‌رزترین ئاست و گوتی: "به جێبه‌جێ‌كردنی رێوشوێنه‌كان ده‌توانین گیانی
زیاتر له یه‌ك ملیۆن ئه‌مریكی رزگار بكه‌ین. داهاتوومان له ده‌ست خۆمانه.
بژارده‌كانی به‌رده‌ستمان و له خۆبردوویمان چاره‌نووسی ڤایرۆسه‌كه دیاری ده‌كه‌ن".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا بیری
خسته‌وه كه ئه‌و رێوشوێنانه‌ی دژبە كۆرۆنا گرتوویانه‌ته به‌ر تاكو ٣٠ی نیسان درێژیان
كردوونه‌ته‌وه و گوتی: "جگه له سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌دا،
بژارده‌یه‌كی دیكه‌مان نییه. ٣٠ رۆژی سه‌ختمان له پێشه. ئه‌م ٣٠ رۆژه زۆر
گرنگه".
دۆناڵد تره‌مپ جه‌ختی
له‌وه كرده‌وه كه هه‌نگاوێكی زۆر گرنگیان بڕیووه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه
و له سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌كه‌ی توانیوویانه زیاتر له یه‌ك ملیۆن تێست بكه‌ن بۆ خه‌ڵك.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە