31/03/2020 834 جار خوێنراوەتەوە

بریکارەکەی لاوتارۆ ناوی ئەو یانانە ئاشکرا دەکات کە گرنگی بە گواستنەوەی یاریزانەکە دەدەن

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها
بریکارەکەی لاوتارۆ مارتینێزی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی ئاشکرای دەکات، هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنەی ئیسپانی گرنگی بە گواستنەوەی یاریزانەکە دەدەن.

لە میانی لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەڕیتانی و سەبارەت بەو دەنگۆیانەی لەم چەند مانگەدا بڵاودەکڕێتەوە، بریکارەکەی لاوتارۆ مارتینێز سەرجەم هەواڵەکانی پشتڕاستکردەوە و رایەگەیاند، هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ئارەزوو دەکەن لاوتارۆ بۆ ڕیزەکانیان بگوازنەوە، بەڵام لە ئێستادا هیچ شتێکی تازە لەو بارەیەوە نییە و تەنیا گرنگی پێدانە.

لە درێژەی قسەکانیدا بریکارەکەی یاریزانە ئەرجەنتینییەکە وەک دڵنیاییەک بۆ هاندەرانی نێرازۆری ئاماژەی بەوەکرد، لاوتارۆ بە مەبەستی ڕاست و دروستی دەنگۆی ڕۆژنامەکان سەبارەت بە گرنگی پێدانی لە لەیان یانەکانی دیکەوە پەیوەندی پێوە نەکردوم و تەنیا و تەنیا سەرنجی لەسەر یانەکەی خۆیەتی.

لە کۆتاییدا بریکارەکەی لاوتارۆ ئەوەی خستەڕوو، هیچ شتێکی فەرمی و ڕاستەقینە لە گفتوگۆکاندا بوونی نییە و تەنیا ئەوە نەبێت لە بازاڕی گواستنەوەدا خواست لەسەر لاوتارۆ هەیە، بەڵام لاوتارۆ گرنگی بەو بابەتە نادات و تەنیا دەیەوێت لەگەڵ ئینتەرمیلان یاری بکات و گۆڵ تۆمار بکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چەند بابەتێکی دزەپێکراوی گواردیۆلا لە مانچستەر سیتی ئاشکرا دەبن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    کریستیانۆ وادەی وازهێنانی لە تۆپی پێ ئاشکرا دەکات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    هەواڵی خۆش و ناخۆش بە مۆرینیۆ دەگات

  • پێش 1 هەفتە

    گفتوگۆیەکی کورت لە نێوان سیمیۆنی و ئالڤارێز ئەنجام دراوە

  • پێش 1 هەفتە

    تەواو مۆرینیۆ داهاتووی ئیندریکی یەکلا کردەوە

  • پێش 1 هەفتە

    گواردیۆلا هۆکارە ڕاستەقینەکانی جێهێشتنی مانچستەر سیتی ئاشکرا دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    پلانی کوشتنی مێسی و کریستیانۆ لە کاتی مۆندیال ئاشکرا دەبێت

  • پێش 2 هەفتە

    سیمیۆنی داهاتووی جولیان ئالڤارێزی یەکلا کردەوە

سەرەتا