31/03/2020 403 جار خوێنراوەتەوە

سندوقی نێودەوڵەتی نەختینە: تەنها رووسیا و توركیا داوای پاڵپشتی بەپەلەیان نەكردووە

په‌یام

بەڕێوەبەری بەشی ئەورووپا لە سندوقی نێودەوڵەتی نەختینە، پۆل تۆمسن رایگەیاند كە جگە لە توركیا و رووسیا، زۆربەی وڵاتانی ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی ئەورووپا داواکاریان پێشكەش بە سندوقی نێودەوڵەتی نەختینە كردووە كە تیایدا داوای پاڵپشتی بەپەلەیان كردووە.

پۆل تۆمسن لە نووسینێكدا كە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت بڵاویكردووەتەوە تیایدا ئەوەی خستووەتەڕوو، ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ "كۆڤید-19" زۆر بەهێزی لە ئەورووپای داوە و جەختیكردووتەوە كە قەیرانەكە كاریگەری گەورەی دەبێت بۆسەر ئابووری كە تا ئێستا نازاندرێت تا كەی ئەو قەیرانی بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەری بەشی ئەورووپا لە سندوقی نێودەوڵەتی نەختینە، پۆل تۆمسن باسی لەوەشكردووە كە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، یەك لەسەر سێی بەرهەمی وڵاتە ئابوورییە زلهێزەكانی ئەورووپای راگرتووە گوتی: "بەهۆی ڤایرۆسەكەوە لەمساڵدا، ئابووری ئەورووپا پاشەكشە دەكات".

راشیگەیاند كە جگە لە توركیا و رووسیا، زۆربەی وڵاتانی ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی ئەورووپا داواکاریان پێشكەش بە سندوقی نێودەوڵەتی نەختینە كردووە كە تیایدا داوای پاڵپشتی بەپەلەیان كردووە.

پۆل تۆمسن ئاماژەی بەوەیشكرد كە تا ئێستا 70 وڵات دەیانەوێت سوودمەندبن لە پرۆگڕامی فریاكەوتنی سندوقی نێودەوڵەتی نەختینە بە بەهای 50 ملیار دۆلار كە بە ئامانجی رووبەڕووبوونەوەی ئەو قەیرانەی كە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە هاتووەتە ئاوارەوە، تەرخانكراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی نزیكەی 8 ملیار دینارە و 43% كەمیكردووە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەرانی هەرێم بە چوار ڕۆژ دابەشدەكرێت

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 103 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 985 هەزار دینارە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کۆمپانیای تۆتاڵ ئینێرجی: پێویستمان له‌ نه‌وتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ریزبه‌ندی وڵاتان له‌ یه‌ده‌گی دراودا؛ چین له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدایه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بانکی ناوەندی: نرخی هەر دۆلارێک بە ١٥٠٠ دینار جێگیر کراوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    شاندێكی په‌رله‌مان بۆ نرخی دۆلار سه‌ردانی بانكی ناوه‌ندییان كرد

سەرەتا