31/03/2020
387 جار خوێنراوەتەوە
پنتاگۆن داوا له كۆنگرێس ده‌كات به‌رنامه‌ی به‌رگریی ئه‌مریكا به‌نهێنی بهێڵێته‌وه
په‌یام
وه‌زاره‌تی به‌رگریی
ئه‌مریكا "پنتاگۆن"، داوا له كۆنگرێس ده‌كات زانیارییه‌كانی
به‌رنامه‌ی به‌رگریی بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ بۆ رای گشتیی ئاشكرا نه‌كات و ئیدی ئه‌و
زانیارییانه له ده‌وڵه‌ته ركابه‌ره‌كانی ئه‌و وڵاته، وه‌ك چین و رووسیا بشاردرێنه‌وه.
به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ی
یەکێتیی زانایانی ئه‌مریكا كه به ده‌ست میدیاكان گه‌یشتووه، یەکێتییەکە نیگه‌رانه
له‌وه‌ی زانیارییه هه‌ستیاره‌كانی به‌رنامه‌ی به‌رگریی بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵی وه‌زاره‌تی
به‌رگریی ئه‌مریكا بۆ رای گشتی ئاشكرا بكرێت و بخرێته روو.
جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه
له زانیاریدان له‌باره‌ی پێشخستنی چه‌ك، پێكهاته‌ی هێزه‌كان و پلانه ستراتیجییه‌كان
له راپۆرته‌كه‌ی پنتاگۆن-دا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ركابه‌ر و نه‌یارانی ئه‌مریكا،
پلانی به‌رگریی ئه‌مریكا بزانن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە