31/03/2020 400 جار خوێنراوەتەوە

ته‌ندروستی جیهانی له‌باره‌ی به‌رزبووه‌نه‌وه‌ی توشبوانی كۆرۆنا له‌عێراق هۆشداری ده‌دات

په‌یام

رێكخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند كە لەمیانی 10 رۆژی داهاتوودا، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ "كۆڤید -19"  لە عێراق زۆر بەرزدەبێتەوە.

نووسینگەی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی لە عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا ئەوە هاتووە "عێراق لە رووی تۆماركردنی ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوای ئێران لە پلەی دووەمدایە".

تا ئێستا لە عێراق، 46 كەس بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی تووشبووانیش بە ڤایرۆسەكە گەیشتووەتە 630 كەس.

رێكخراوی تەندروستیی جیهانی ئاماژەی بەوەیشكردووە كە بەهۆی زیادبوونی پشكنینەكانەوە لەمیانی 10 رۆژی داهاتوودا، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق زۆر بەرزدەبێتەوە.

روونشیكردووەتەوە كە لەئێستادا لە تاقیگەكانی نەجەف، بەسرە و بەغدا رۆژانە چوار هەزار و 500 پشكنین ئەنجامدەدەرێن كە چەند هەفتەیەك لەمەوبەر رۆژانە 100 پشكنین لەو تاقیگانە ئەنجام دەدران.

رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو، حكوومەتی عێراق قەدەغەكردنی هاتوچۆی بە ئامانجی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تا 11ی مانگی داهاتوو درێژكردبوویەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ ڕێگریکردن لە گرانبوونی خۆراك و دەرمان، داوای دامەزراندنی دەستەیەك دەكرێت

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ ڕازیكردنی لایەنەكان، پێشنیازی دروستكردنی وەزارەتێكی نوێ لە عێراق هەیە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. بۆشایی ئەمنی لە سێ پارێزگادا بووەتە سەرچاوەی مەترسیی

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وتاربێژی نەجەف داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری بەرزكردنەوەی بەهای دۆلار دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پاكێجێك بۆ چارەسەری كاریگەری بەرزكردنەوەی بەهای دۆلار پێشنیازدەكڕێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بڕێكی زۆر دۆلار دەخەینە بازاڕەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    پەرلەمانی عێراق به‌ ئاماده‌بوونی وەزیری دارایی کۆ دەبێتەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری نەوتی عێراق: قەیرانی ماوەی ڕابردوو بەرەو كۆتایی دەچێت

سەرەتا