31/03/2020 433 جار خوێنراوەتەوە

بارتومیۆ دوو پێشنیار بۆ تەواوکردنی لالیگا ڕەتدەکاتەوە

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

جۆسێپ ماریا بارتومیۆی سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دوو پێشنیار بۆ دەستپێکردنەوەی خولی پلەیەکی ئیسپانی ڕەتدەکاتەوە.

 

 لە میانی لێدوانێکدا کە میدیاکانی ئیسپانیا ئاشکرایانکردووە، سەبارەت بە کەمکردنەوەی مووچەی یاریزانەکان و هەڵوێستی مێسی لەو بارەیەوە بارتومیۆ وتی: لە یەکەم ڕۆژی قەرانی دارایی بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە مێسی لەگەڵ ئەوە بووە مووچەی یاریزانەکان کەم بکرێتەوە  و ئەو پێشنیارەی کردووە.

لە درێژەی قسەکانیدا بارتومیۆ ڕەتیدەکاتەوە لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی خولی ئیسپانیدا یانەکەیان بتوانێت لە هەموو 48 کاتژمێرێکدا یارییەک ئەنجام بدات و بە کارەی بە قورس وەسفکرد، لەگەڵ ئەوەش نەبوو یارییەکان بەبێ هاندەر ئەنجام بدرێت و پێیوایە دەبێت خولەکان بە شێوەیەکی ئاسایی لە مانگی شەشدا تەواو بکرێت.

لە کۆتایی قسەکانیدا سەرۆکی یانە کەتەلۆنییەکە ئاماژە بەوە دەکات، وەڵامی یاریزانەکان بۆ کەمکردنەوەی مووچەکانیان پەیوەستبووە بەوەی تا چەند خۆشەویستیان بۆ یانەکەیان هەیە، ئەم کارەشیان لە پێناو پاراستنی یانەکەدا کردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    سبەی خولی ئەڵمانی گڕ دەکاتەوە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەڕمی.. یۆرۆلیگ هەڵوەشایەوە و پاڵەوان دەستنیشان نەکرا

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    یاریزانێکی گرنگی ئەتلەتیکۆ تووشی پێکانی قورس هات

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوو یاریزانی ڕیاڵ مەدرید خیانەتیان کردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    یانەیەکی ئینگلیزی کێبڕکێی گواستنەوەی ئیکاردی دەکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    یۆڤانتۆس پلانی گواستنەوەی دوو هێرشبەری سۆپەری داناوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئەستێرەیەکی چێڵسی ڕەخنەی توند لە ڤان دایک دەگرێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    مۆرینیۆ نهێنی بردنەوەی چامپیۆنسلیگی 2010 ئاشکرا دەکات

سەرەتا