30/03/2020
188 جار خوێنراوەتەوە
كۆریای باكوور مووشه‌كی كورتمه‌ودای بالیستی تاقی كرده‌وه
په‌یام
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵیی یۆنهاپ
"ئه‌و دوو مووشه‌كه بالستییه كورتمه‌ودایه‌ی ڕۆژی ڕابردوو كۆریای باكوور له
شاری (وۆسان)ه‌وه هه‌ڵیدانء تا 50 كیلۆمه‌تر به‌رز بوونه‌ته‌وه و دوای بڕینی 410
كیلۆمه‌تر، كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه".
(كیم جون ڕاك) گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی
ئه‌ركانی سوپای كۆریای باشوور ڕایگه‌یاند: ئه‌و وێنانه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆ، كۆریای
باكوور بلێوی كردنه‌وه، نیشانی دا هاوشێوه‌ی ئه‌و سیستمی مووشه‌كهاوێژه‌ره‌یه كه
له مانگی ئابی 2019 تاقی كرده‌وه.
كۆریای باكوور، تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی به تاقیكردنه‌وه‌ی
مووشه‌كهاوێژه‌ری''بنكه‌فراوانی نایاب''ناوزه‌ند كرد.
كۆریای باشوور ڕایگه‌یاند له كاتێكدا ته‌واوی
جیهان به‌ده‌ست ئه‌و دۆخه‌وه ده‌ناڵێنێت كه ڤایرۆسی كۆرۆنا دروستی كردووه، ئه‌و
چالاكییه سه‌ربازییه‌ی كۆریای باكوور زۆر لێنه‌وه‌شاوه‌یه و داواشی له كۆریای
باكوور كرد ده‌ستبه‌جێ كۆتایی به‌و جۆره چالاكیانه بهێنێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە