30/03/2020
353 جار خوێنراوەتەوە
سه‌رۆكوه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ر عێراق به‌ئامانجگرتنی بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئیدانه كرد
په‌یام
سه‌رۆكوه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق به‌ئامانجگرتنی
بنكه سه‌ربازییه‌كانء نێرده بیانییه‌كانی ئیدانه كرد ء به پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی
ولێته‌كه‌ی ناوبرد.
عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكوه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق ڕایگه‌یاند:
كاره نایاساییه‌كان له به‌ئامانگرتنی بنكه سه‌ربازییه‌كانی عێراق، یان نێرده‌كانی
بیانی، واتای به‌ئامانجكردنی سه‌روه‌ریی عێراقه.
له‌میانی ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق
ئاشكرای كرد كه هه‌ر چالاكییه‌كی سه‌ربازیی بێ مۆڵه‌ت، به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر
ئاسایشی هاوولێتییان و پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی و به‌رژه‌وه‌ندییه بالێكانی ولێت
داده‌ندرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی ڕأگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا
هاتووه "حكومه‌ت ڕێوشوێنی توند بۆ ڕاوه‌دوونانی ئه‌نجامده‌رانی هێرشی سه‌ر
بنكه سه‌ربازییه‌كان ده‌گرێته‌به‌ر و هه‌وڵه‌كانیشی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چڕتر ده‌كاته‌وه".
له ماوه‌ی ڕابردوودا، چه‌ند هێرشێكی مووشه‌كی
كرانه سه‌ر بنكه‌كانی سوپای ئه‌مریكا و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا، به‌و هۆیه‌وه
هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تیی دژ به داعش مه‌شقكردنی به هێزه عێراقییه‌كان ڕاگرتء
له ژماره‌یه‌ك بنكه‌ی سه‌ربازییش كشایه‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە