30/03/2020
376 جار خوێنراوەتەوە
لهعێراق رۆبۆتێكی تایبهت بۆ مامهڵهكردن لهگهڵ نهخۆشانی كۆرۆنا دروستكرا
پهیام
لە عێراق، ئەندازیارێك بەناوی سامر سەرحان وەك
هەوڵێك بۆ كەمكردنەوەی مامەڵەكانی راستەوخۆی تیمەكانی پزیشكی لەگەڵ تووشبووان بە ڤایرۆسی
كۆرۆناینوێ "كۆڤید – 19" و رێگرتن لە گواستنەوەی
ڤایرۆسەكە، رۆبۆتێكی دروستكرد.
سامر سەرحان لهبارهی رۆبۆتهكهیهوه ڕایگهیاند،"بیرۆكەی
دروستكردنی رۆبۆتەكە مانگێك لەمەوبەر لام گەڵاڵە بوو كاتێك دركم بەوەكرد كە بەهۆی
مامەڵەكردنی رۆژانە لەگەڵ تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكاندا، مەترسی لەسەر
پزیشك و كارمەندانی تەندروستی هەیە".
وتیشی:"لەبەر ئەوە زۆر بەخێرایی دەستم بە
دروستكردنی رۆبۆتەكە كرد، بەڵام بەهۆی قەدەغەكردنی هاتوچۆ و داخستنی فرۆشگاكانی
بازرگانییەوە، دروستكردنی رۆبۆتەكە هەندێك دواكەوت".
سامر سەرحان راشیگەیاند، بە ماوەی یەك هەفتە
توانی رۆبۆتەكە دروست بكات كە بریتییە لە دوو بەش ،"ئەو رۆبۆرتەی دورستم
كردووە دەتوانێت بەهەر چوار ئارستەكە و بەنێو سەرجەم رێرەوەكانی نەخۆشخانەكاندا
هاتوچۆ بكات".
ئەوەشی وت،"بەشی سەرەوی رۆبۆتەكە كامێرا و
ئامێری قسەكردنی لەخۆدەگرێت بە واتایەكی دیكە لەكاتی وەگەرخستنیدا، رۆبۆتەكە دەتوانێت
بە مەودایەكی دوور لە ژووری تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دابنشێت و بە وێنە و دەنگ
لەگەڵیاندا بدوێت".
سامر سەرحان روونشیكردەوە كە رۆبۆتەكە بە ئامێری
پێوانەی پلەكانی گەرما بۆ نەخۆشەكان ئامادەكراوە، هەروەها دەتوانێت ژەمەكانی
خواردن و دەرمانی پێویست بۆ نەخۆشەكان بگوازێتەوە، بۆیە ئتیر هیچ پێویست ناكات پەرستاران
راستەوخۆ لەگەڵ تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا مامەڵە بكەن.
ناوبراو باسی لەوەشكرد، دروستكردنی رۆبۆتەكە
800 دۆلاری تێچووە كە بۆ ماوەی شەش كاتژمێر بە بارگاوی شەحن كار دەكات و ناوی لێناوە
فەوزییە، ئەوەیش وەك كاردانەوەیەك بۆ ئەو مامەڵە باشەی كە پزیشك و پەرستارە ئافرەتەكان
لەگەڵ تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكاندا ئەنجامی دەدەن.
تا ئێستا لە عێراق، 555 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای
نوێ بوون کە 43یان گیانیان لەدەستداوە و 143یان چاكبوونەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە