30/03/2020
176 جار خوێنراوەتەوە
بێنیامین ناتانیاهو دەخرێتە كەرەنتینەوە
پهیام
لە راپۆرتێكی رۆژنامەوانییدا
ئەوە بڵاوكراوەتەوە كە سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو بۆ ماوەی یەك هەفتە
دەخرێتە كەرەنتینەوە، ئەوەیش دوای ئەوەی دەركەوت راوێژكارەكەی بۆ كاروباری ئایینی،
رێبیكا پالۆچ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ "كۆڤید -19" بووە.
لەوبارەوە كەناڵی
دوازدەی ئیسرائیل بڵاویكردەوە كە بێنیامین ناتانیاهو بۆ ماوەی یەك هەفتە دەخرێتە كەرەنتینەوە.
كەناڵی ناوبراو
ئاماژەی بە وادەی كەرەنتینەكردنی بێنیامین ناتانیاهو نەداوە، هەروەها هیچ روونكردنەوەیەك
لەوبارەوە لەلایەن نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیلەوە بڵاونەكراوەتەوە.
هاوكات كەناڵی سێزدەی
ئیسرائیل بڵاویكردەوە كە لە ماوەكانی داهاتوودا، پشكینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ بێنیامین
ناتانیاهو ئەنجام دەدرێت، دوای ئەوەی دەركەوت راوێژكارەكەی بۆ كاروباری ئایینی، رێبیكا
پالۆچ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ"كۆڤید
-19" بووە.
باسی لەوەشكردووە
كە لەمیانی ئەم چەند رۆژەی دواییدا، رێبیكا پالۆچ چاوی كەوتووە بە بێنیامین ناتانیاهۆ
و ژمارەیەك وەزیر.
لای خۆیانەوە بەرپرسان
لە نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل رایانگەیاندووە كە لەمیانی دیدارەكەدا، بێنیامین
ناتانیاهو دوو مەتر لە رێبیكا پالۆچ-ەوە دوور بووە.
ئەمەش لە كاتێكدایە،
ژمارەی تووشبووان بە كۆرۆنا لە ئیسرائیل گەیشتووەتە چوار هەزار و 347 كەس.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە