30/03/2020 757 جار خوێنراوەتەوە

فەرمی.. گریزمان داهاتووی خۆی لەگەڵ بەرشەلۆنە یەکلایکردەوە

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها
ئانتوان گریزمانی فەرەنسی لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا باسی لە داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەکات.

لە میانەی دیدارێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆڕتیڤۆی کەتەلۆنی و لەبارەی دەنگۆی ڕۆیشتنی لە یانەی بەرشەلۆنە لە هاوینی ئەمساڵدا گریزمان وتی: دەمەوێت بۆ پۆشینی درێسی ژمارە 7ی بەرشەلۆنە ئامادەکاری بۆ وەرزی داهاتوو بکەم.

لە درێژەی قسەکانیدا هێرشبەرە فەرەنسییەکە و خاوەنی مۆندیالی 2018 ئاماژەی بەوەکرد، تەندروستی ئەو زۆر باشە، بەڵام بە لە تۆپی پێ دوورکەوتوونەتەوە و جارێ ڕوون نییە کەی و لە چ کاتێکدا بۆ مەشقە کۆمەڵییەکان دەگەڕێنەوە.

لە کۆتایشدا گریزمان باسی لە دواخستنی یۆرۆی ئەمساڵ کرد و دەڵێت: ئەو بڕیارە تەواو بێ تاقەتی کردم، بەڵام وەرزی داهاتوو هەموو شتێک باش دەبێت و ئێمەش یارییەکان ئەنجام دەدەینەوە.

جێی بیرهێنانەوەیە کاتێک گریزمان لە ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە و لە هاوینی ڕابردوو پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە کرد لەو کاتەدا کۆتینۆ درێسی ژمارە 7ی لە یانەکەدا دەپۆشی و ناچار گریزمان بە ژمارە 17ی هەڵبژارد، بەڵام دوای چەند هەفتەیەک یاریزانە بەڕازیلییەکە بە خواستن پەیوەندی بە یانەی بایرن میونخەوە کرد و بە ئەرگەرێکی زۆریشەوە جارێکی دیکە کۆتینۆ درێسی بلوگرانا ناپۆشێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بریکارەکەی ڤینیسیۆس ڕاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئارسیناڵ ئاشکرا کرد

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    لیستی دەوڵەمەندترین یاریزانانی جیهان بۆ ساڵی 2026 ئاشکرا دەبێت

  • پێش 1 هەفتە

    مێسی پەردە لەسەر گەورەترین پەشیمانیی ژیانی لادەدات

  • پێش 2 هەفتە

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • پێش 2 هەفتە

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • پێش 2 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

  • پێش 3 هەفتە

    مۆرینیۆ بە توندی مباپێ سەرزەنشت دەکات

  • پێش 3 هەفتە

    ئارتێتا پەنا بۆ فڕۆکەوانە جەنگییەکان دەبات

سەرەتا