30/03/2020 444 جار خوێنراوەتەوە

نزیكترین راوێژكاری سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل توشی كۆرۆنابوو

په‌یام

میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكردەوە. یه‌كێك له‌ نزیكترین راوێژكاره‌كانی سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ "كۆڤید – 19"بووە.

لەوبارەوە كەناڵی دوازدەی ئیسرائیل لە سەرچاوەیەك كە ناوی ئاشكرانەكردووە گواستووەتەوە، لەمیانی ئەنجامدانی پشكنین بۆ رێبیكا پالۆچ راوێژكاری بێنیامین ناتانیاهۆ، دەركەوتووە کە پۆزەتیڤ بووە.

هاوكات هەندێك سەرچاوە لە نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل بەو كەناڵەیان راگەیاندووە كە بێنیامین ناتیانیاهو بەپێی رێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی لەوبارەوە هەڵسوكەوت دەكات.

كەناڵی ناوبراو زانیاری زیاتری سەبارەت بە رەوشی رێبیكا پالۆچ نەخستەڕوو.

لای خۆیەوە ماڵپەڕی رۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرەنۆت بڵاویكردوە كە رێبیكا پالۆچ وەك راوێژكاری بێنیامین ناتانیاهۆ بۆ كاروباری ئایینی كار دەكات.

دوێنێ‌ یەكشەممە، وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل رایگەیاندبوو كە ژمارەی تووشبووان بە ڤایر‌وسی كۆرۆنای نوێ لە ئیسرائیل بەرزبووەتەوە بۆ چوار هەزار و 247 كەس.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ گه‌ڕی دووه‌می جه‌نگ، په‌یامی ئێران و دۆخی ئیسرائیل ...

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ئامادەین بۆ شەڕێکی درێژخایەن

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    جەنگ؛ لە ئێستادا ئێران و ئیسرائیل هێرش ئەنجام دەدەن و ئیسرائیل دەڵێت چەند ڕۆژ دەخایەنێت

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    حوسییەکان هاتنە نێو پێکدادانەکانەوە و هێرشیان ئەنجام دا

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل چه‌ندین پێگه‌ی له‌ناو خاكی ئێراندا بۆردومان كرد

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاگربه‌ست شكێنرا؛ ئێران و ئیسرائیل هێرشیان ئەنجام دا

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    جەنگی ئەمریكا و ئێران گۆڕانكاریی ڕیشەیی لە هاوكێشە سەربازییەكاندا دروستكرد

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران نزیکەى دوو ملیۆن دۆلار بۆ هەر کەشتییەک لە گەرووی هورمز وەردەگرێت

سەرەتا