29/03/2020 427 جار خوێنراوەتەوە

هاری کەین زەنگێکی مەترسیدار بۆ تۆتینهام لێ دەدا

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

هاری کەینی ئینگلیزی لە وەڵامی پرسیاری مانەوەی لە یانەی تۆتینهامی لەندەنی زەنگێکی مەتریسداری بۆ ئەو یانەیە لێ دا.

 

 هێرشبەرەکەی سپێرز بەهۆی مانەوەی لە ماڵەوە و لە پێناو خۆ پاراستن لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرامەوە و بە شێوەی لایڤ وەڵامی پرسیاری هەوادارەکانی داوەتەوە و سەبارەت بە پرسیاری ڕۆیشتنی لە یانەی تۆتینهام ئەو هێرشبەرە دەڵێت: هەمیشە ئەو پرسیارەم ئاڕاستە دەکرێت، ئەویش پرسیارێک نییە بە بەڵێ یان بە نەخێر وەڵام بدرێتەوە.

هاری کەین لە وەڵامدانەوەی پرسیارەکە بەردەوام دەبێت و پەیامێک بۆ یانەی تۆتینهام دەنێرێت و دەڵێت: من تۆتینهامم خۆشدەوێت و منیش کەسێک نیم تەنیا لە پێناو مانەوەدا لە یانەکە نەڕۆم، نەخێر دۆخەکە دەگۆڕێت ئەگەر هەست بکەم یانەکەم ناتوانێت پێشبکەوێت و لەسەر ڕێگایەکی ڕاست هەنگاو نەنێت.

لە درێژەی وەڵامی پرسیارەکەدا کاپتنەکەی سپێرز ئاماژە بەوە دەکات، ئەو یاریزانێکە ئامانجێکی زۆری هەیە و دەیەوێت ببێتە باشترین یاریزانی جیهان، ئەو مەبەستەشی پەیوەستە بەوەی لە یانەکەیدا چی ڕوودەدات، چۆن پێشدەکەون و شتەکان بە کوێ دەگەن.
لە کۆتاییدا هاری کەین دەڵێت: من دڵنیا نیم لەوە تا کۆتایی ژیانی وەرزشیم لە تۆتینهام دەمێنمەوە و یان بە پێچەوانەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هۆکارەکانی دەستکراوەیی بەرشەلۆنە لە گواستنەوەی یاریزان ئاشکرا دەبێت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    پێنچ یاریزان ململانێی باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی لالیگا دەکەن

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    کومان: دەتوانین لە هەموو هەڵبژاردەیەک ببەینەوە

  • پێش 2 هەفتە

    ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید سێ مەرجی سەرەکییان بۆ کڕینی ڕۆدری داناوە

  • پێش 2 هەفتە

    بەرشەلۆنە بڕیاری کۆتایی لەسەر گواستنەوەی بێرناردۆ سیلڤا داوە

  • پێش 3 هەفتە

    لەسەر هەژمارنەکردنی لێدانێکی سزا لە لیبیا هاندەران ئاگریان لە تەلاری سەرۆکایەتی وەزیران بەردا

  • پێش 3 هەفتە

    کێشەکانی میلان قوڵتر بوونەتەوە و ئالێگری و ئیبراهیمۆڤیچ پەیوەندییان نەماوە

  • پێش 3 هەفتە

    چەند هۆکارێک سەبری ڕیاڵ مەدریدی بەرانبەر مباپێ نەهێشتووە

سەرەتا