29/03/2020
369 جار خوێنراوەتەوە
لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا چه‌ند بڕیار و رێنماییه‌كی نوێی ده‌ركرد
په‌یام
لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له سلێمانی چه‌ند بڕیار و رێنماییه‌كی نوێی له‌باره‌ی كۆرۆناوه ده‌ركرد و بریاردرا سه‌رجه‌م نۆرینگه‌كان بكرێنه‌وه.
لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای سلێمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، به سه‌رپه‌رشتی پارێزگاری سلێمانی و به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كۆبۆوه.
به‌پێی بریاره‌كان له رۆژی 30ی مانگ بانكه ئه‌هلییه‌كان له سنوری پارێزگای سلێمانی به كۆمه‌ڵێك مه‌رجه‌وه ده‌كرێنه‌وه و ده‌بێت پاكژ بكرێنه‌وه‌و ده‌رمانپژ بكرێنه‌وه.
هه‌روه‌ها لیژنه‌كه ده‌ڵێت ده‌ست به دابه‌شكردنی ئارد به‌سه‌ر بریكاره‌كاندا كراوه‌و به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی گونجاو ده‌ست به دابه‌شكردنی خۆراك به‌سه‌ر بریكاره‌كاندا ده‌كرێت‌و پێویسته بریكاره‌كان‌و هاووڵاتیانیش له سنوری گه‌ڕه‌كه‌كانیاندا پابه‌ندی ته‌واوی ڕێنماییه ته‌ندروستی‌و كارگێڕی‌و ئارامییه‌كان بن.
لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا رایگه‌یاندووه كاركردن به كرێكاران‌و توانستمه‌ندانی بیانیی له كارگه‌و كۆمپانیاكاندا، ئاساییه به مه‌رجێك پابه‌ندی ته‌واوی ڕێنماییه ته‌ندروستی‌و كارگێڕی‌و ئارامییه‌كان بن‌و هیچ هاتووچۆیه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانیاندا نه‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها نۆرینگه‌كان به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی دیاریكراو له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی‌و سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی سلێمانیه‌وه به‌شێوه‌ی (ته‌ناوب)و به‌پێی پێویستی گه‌ڕه‌كه‌كان كارده‌كه‌ن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە