29/03/2020
298 جار خوێنراوەتەوە
وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێم: له ئێستادا له قۆناغی كۆنترۆڵكردن و چاره‌سه‌ركردنی كۆرۆناداین
په‌یام
دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ تیمه پزیشكیه‌كه‌ی وڵاتی چین، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ئه‌و رێكارانه نه‌بونایه ئێستا به هه‌زاران حاڵه‌تی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له هه‌رێمی كوردستان تۆمارده‌كرا، ئه‌گه‌ر زوتریش ئه‌و هه‌نگاوانه‌یان بگرتایه‌ته‌به‌ر ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی ئێستا هه‌ن نه‌ده‌بوون.
دكتۆر سامان به‌رزنجی ئاشكراشیكرد : له سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم له‌گه‌ڵ كونسوڵی وڵاتان كۆبوونه‌وه و داوای هاوكاریان له وڵاتان كرد، به‌ڵام تائێستا جگه له چین هیچ وڵاتێك هاوكاریی هه‌رێمی نه‌كردووه.
وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێم راشیگه‌یاند: له ئێستادا له قۆناغی كۆنترۆڵكردن و چاره‌سه‌ركردنی ڤایرۆسی كۆرۆناداین له هه‌رێمی كوردستان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە