29/03/2020
396 جار خوێنراوەتەوە
سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا: به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆناوه ڕه‌وشه‌كه به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات
په‌یام
سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا هۆشداری ده‌داته هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ده‌ڵێت ره‌وشه‌كه به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات.
بۆریس جۆنسنی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا كه هه‌فته‌ی رابردوو توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، په‌یامێكی ئاراسته‌ی هاووڵاتیانیی وڵاته‌كه‌ی كرد و ماڵ به ماڵ به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا دابه‌شكرا.
له په‌یامه‌كه‌یدا جۆنسن ده‌ڵێت قه‌یرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات نه‌ك به‌ره‌و باشی، بۆیه ئه‌گه‌ر پێویست بكات رێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا توندتر و چڕتر ده‌كرێنه‌وه و به‌پێی ئه‌و رێكاره نوێیانه رۆژانه لیستێك زانیاریی تایبه‌ت به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و هه‌روه‌ها چوونه ده‌ره‌وه له ماڵه‌وه، پێشكه‌ش به هاووڵاتیان ده‌كرێت.
ئاگادارینامه‌كه‌ی جۆنسن دوای ئه‌وه دێت كه ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی كۆرۆناوه له به‌ریتانیا هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند و زیاتر له 17 هه‌زار كه‌سیش توشی ڤایرۆسه‌كه بوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە