29/03/2020
592 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و قه‌واره‌ی سیاسی له عێراق سه‌پاند
په‌یام
ئه‌مریكا ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و قه‌واره‌ی سیاسی عێراق به‌هۆی بوونی په‌یوه‌ندی دارایی و هاوكاریكردنی سوپای پاسدارانی ئێران تۆمه‌تبار كرد و سزای به‌سه‌ردا سه‌پاندن.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند 20 كه‌سایه‌تی و قه‌واره سیاسیی عێراق سزا دراون له‌به‌رئه‌وه‌ی هاوكاربوون بۆ دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی بۆ سوپای پاسداران و پیشتیوانیی دارایی ئه‌و گروپانه‌ی كه له لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتگیری ده‌كرێن وه‌كو حزبوڵای عێراق و عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق.
مۆرگان ئۆرتاگۆس وتیشی ئه‌و قه‌واره و كه‌سایه‌تییانه كه ناویان خراوه‌ته نێو لیستی سزاكانه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی سوپای پاسدارانی ئێران كاریان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی عێراق ته‌نها پشت به هاورده‌كردنی كاره‌بای ئێران ببه‌ستێت.
مۆرگان ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد كه ئه‌مریكا له‌و كرده‌وانه نابوورێت و به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراویش له بواری ئاسایشی وزه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق كار ده‌كات تا كه‌متر پشت به وزه‌ی ئێران ببه‌ستێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە